بابه‌ت: پێنج بنه‌مای گرنگ له کاتی به‌کار هێنانی ئینتێرنێت .
پێنج بنه‌مای گرنگ له کاتی به‌کار هێنانی ئینتێرنێت .
به‌شێکی زۆر له زانیاری و بابه‌ته‌کانی ناو ئینتێرنێت له سه‌رچاوه‌کانی عیلمی و دروست وه‌رگیراون، به‌ڵام له هه‌ندێک حاڵه‌تدا زانیارییه‌کانی ناو مالپه‌ڕه‌کان و وێبلۆگه‌کان، ئه‌نجامی تاقی کردنه‌وه‌ی که‌سی و ڕای تاکه‌که‌س و ته‌نانه‌ت په‌یامی بازرگانین و دوورن له ڕاستییه‌وه.
ئینتێرنێت به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی که ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی زانیاری ده‌سته‌به‌ر ده‌کات، ده‌توانێت سه‌رچاوه‌یه‌کی مه‌ترسیداریش بێت بۆ به‌کار هێنه‌ر. له‌م بابه‌ته باس له 5 بنه‌مای گرنگ ده‌که‌ین که پێویسته له کاتی به‌کار هێنانی تۆڕی ئینتێرنێت ڕه‌چاو بکرێت.
1. هه‌موو زانیاری و بابه‌ته‌کانی ناو مالپه‌ڕه‌کان جێگای متمانه نین:
به‌شێکی زۆر له بابه‌ت و زانیارییه‌کانی ناو مالپه‌ڕه‌کان دروستن، به‌ڵام به‌شێکیان له سه‌ر بنه‌مای تاقی کردنه‌وه‌ی که‌سێک یاخود بیروڕای که‌سێکه، دانراون ئه‌مه‌ش به زۆری له مالپه‌ڕ و وێب لۆگه نافه‌رمییه‌کان ده‌بینرێن. گرنگ ئه‌وه‌یه که له‌کاتی بینینی بابه‌ته‌که بزانن نووسه‌ره‌که‌ی کێیه و له کام مالپه‌ڕ بڵاو کراوه‌ته‌وه. بۆ نموونه له ئێستادا مهسێجی ناو پڕۆگرامه‌کانی چات کردن، یاخود مایلی که‌سی که زۆر بابه‌ت به نه‌ویستراوی دێنه ناویه‌وه یاخود له ڕێگای هاوبه‌شی کردن له مالپه‌ڕێک یان وێب لۆگێک، ڕۆژانه بابه‌ت بۆ ناو مایلی که‌سی ده‌نێردرێن، له ڕاستیدا ئه‌م بابه‌تانه زۆر جێگای بڕواپێکردن نین و ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌کان له بواری پزیشکی یان بوارێکی وابێت که پێویست به تاقی کردنه‌وه بکات، به‌ر له ئه‌نجام دانی ڕاوێژ به که‌سانی پسپۆڕ بکه‌ن.
2. وریای په‌یوه‌ندییه‌کانتان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تر له ڕێگای تۆڕی ئینتێرنێت بن:
له تۆڕی ئینتێرنێت ده‌رفه‌تێکی زۆر له‌به‌رده‌م به‌کار هێنه‌ردا هه‌یه بۆ ناسین و په‌یوه‌ندی کردن به خه‌ڵکی تره‌وه، به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌نها له ڕێگای تۆڕی ئینتێرنێته و زۆر به‌که‌می هه‌لی بینینی یه‌کتر ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی که‌سه‌کان له درکاندنی که‌سایه‌تی و ناسنامه‌ی خۆیان ڕاستی نه‌ڵێن و زانیاری هه‌ڵه بده‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش له پڕۆگرامه‌کانی چات و تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و وێب لۆگه‌کان، وریابن له‌وه‌ی که به‌رامبه‌ره‌که‌تان ڕاستی نه‌ڵێت و ته‌نانه‌ت ڕه‌گه‌زی خۆشی بگۆڕێت، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک پڕۆگرامی چات کردن تایبه‌تمه‌ندی گۆڕینی ده‌نگیش هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکارێک بۆ له خشته بردن. له په‌یوه‌ندییه‌کانتان زۆر وریا بن و زانیاری تایبه‌تی و تاکه‌که‌سی نه‌درکێنن که هه‌ست ده‌که‌ن گرنگی خۆی هه‌یه و له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌کی ناشایسته به‌کار بهێنرێت، هه‌روه‌ها له خستنه‌ڕووی وێنه‌ی تایبه‌تی و دانانی کاتێکی بینین ده‌بێته هۆی دروست بوونی کێشه بۆ به‌کار هێنه‌ر.
3. له بڵاو کردنه‌وه‌ی زانیارییه تایبه‌تییه‌کانتان وریا بن:
له ئێستادا باو بووه که به‌کار هێنه‌ران وێنه و زانیاری تایبه‌تی خۆیان له ناو پرۆفایله‌کانیان ده‌خه‌نه ناو مالپه‌ڕه جۆراوجۆره‌کان، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه کێشه‌یه‌ک نیه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و زانیارییانه‌ی که ئێوه بۆ مه‌به‌ستێکی دیاری کراو دایده‌نێن له لایه‌ن که‌سانێکی بێگانه بۆ مه‌به‌ستێکی تر به‌کار بهێنرێت و له جۆره‌ها مالپه‌ڕی تر بڵاو بکرێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر وێنه‌ی بۆنه‌یه‌کی خێزانی له‌م شوێنانه دابنرێن زۆر کێشه‌ی به‌دواوه ده‌بێت. هه‌تا ده‌توانن له‌م حاله‌ته‌دا ئه‌و وێنه و زانیارییانه دابنێن که هه‌ست ده‌که‌ن له ئه‌گه‌ری بڵاو بوونه‌وه‌ی هیچ کێشه‌یه‌ک ڕووبه‌ڕووتان نابێته‌وه.
4. هه‌موو داواکارییه‌ک به هه‌ند وه‌رمه‌گرن:
ئێستاش هه‌ندێک له هاوڵاتیانی ئه‌وروپی و ئه‌مریکی له لایه‌ن دزه ئینتێرنێتییه‌کان فریو ده‌درێن و له ڕێگای جۆره‌ها فڕ و فێڵ پاره له‌و که‌سانه ده‌دزن. له‌وانه‌یه ئێوه‌ش مایلی واتان بۆ هاتبێ که گوایه مه‌بله‌غێک پاره‌تان له ڕێگای تیر‌و پشک یاخود ڕێگای تر بۆ ده‌رچووه و داواتان لێ بکه‌ن که زانیارییه‌کانی کارتی بانکی بده‌ن به‌و که‌سانه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه له وڵاته‌که‌مان زۆر کارایی نیه به هۆی که‌م ڕه‌واجی کارتی بانکی، به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ندێک که‌س له ڕێگای خزم و براده‌ره‌کانیان له ده‌ره‌وه کارته‌کانی ئه‌وان بگوازنه‌وه ناو مالپه‌ڕه‌کان، به هه‌ر حاڵ له‌م بابه‌ته زۆر وریا بن چونکه به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت به بێ به‌شداری کردن له ئه‌زموون و پڕۆسه‌یه‌ک بخرێنه ناو تیروپشک و پاره‌تان بۆ ده‌ربچێت.
5. پاراستن زۆر گرنگه:
پاراستن بنه‌مای ئاماده‌بوونه له ئینتێرنێت. هیچ کات مه‌ڵێن له به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تییه‌کی ناسراو و دیار نین یاخود ده‌زگایه‌کی گرنگ نین، هاکه‌ره‌کان بۆ لای ئێوه نایه‌ن و زانیارییه‌کانتان نادزرێن، هه‌ندێک کات له ڕێگای دزینی وشه‌ی نهێنی مایلهکهتان و بڵاو کردنه‌وه‌ی زانیاری و وێنه‌کانی ناو مایلهکه، گه‌وره‌ترین کێشه‌تان بۆ دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها له سه‌رجه‌م کۆمپیوته‌ره‌کان وێنه‌ی تایبه‌تی و خێزانی هه‌یه که بۆ هۆی نه‌بوونی پاراستن له کۆمپیوته‌ره‌که و له کاتی دزینی وێنه‌کان تووشی گه‌وره‌ترین کێشه ده‌بنه‌وه. بۆیه له هه‌ر ئاستێک و که‌سایه‌تییه‌ک بن، پێویسته به‌رده‌وام دژه ڤایرۆس به‌کار بێنن و فایر واڵ و دژهڤایرۆسهکانتان نوێ بکه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: کورد ئای تی نیوز