1

بابه‌ت: په‌ندی پیشینان

[size=16]**ئه‌وین سه‌ره‌تای هه‌یه‌ ،به‌ڵام کۆتایی نییه

** خۆشی بۆ بووک و زاوایه‌ و هه‌ڵپه‌ڕینیش بۆ خه‌ڵکه‌

** پیاوی گه‌وره‌ مردنی به‌ره‌که‌ته‌.

** ئافره‌ت ته‌رازووی ژیانه

** زێڕی پاک له‌ ئاگر ناترسێ



** ئه‌وین به‌ سواڵ کردن نابێ

** بڕێ جار مه‌رگێک هه‌زار ژیانی به‌ دواوه‌یه

** هێندێ که‌س به‌ بستنی چاوی خۆیان،مردنی هه‌تاو ده‌بینن

** خۆشه‌ویستی گوڵێکه‌ له‌ باغچه‌ی هه‌ژاران په‌یدا ده‌بێ

** پیاوی پیر قاچی ده‌بێ به‌ سێ.

** ئاشه‌که‌ شله‌ بێ و ئاشپه‌زه‌که‌ بله‌ بێ،هه‌ر که‌س بیخوا گول ده‌بێ

** هاوڕێی خراپ تۆش خراپ ده‌کا

**که‌ر به‌ کاروان قه‌ڵه‌و نابێ،یانی هیچ که‌س به‌ زۆر خواردن قه‌ڵه‌و نابێ.
** خزم خه‌زێنه‌یه‌ به‌ بێگانه‌ مه‌یگۆڕه‌وه‌

** له‌ بیر کردن سه‌ر پۆشی هه‌موو خه‌م و خه‌فه‌تێکه‌

** ئه‌گه‌ر چۆله‌که‌یه‌ک دوژمنت بێ ده‌بێ حیسابی بۆ بکه‌ی.

** قاپه‌کان تازه‌یه‌،به‌ڵام ئاش هه‌ر ئاشه‌

** هه‌ر خڕێک گوێز نییه

** نه‌ پیر بۆ که‌ر کڕین بنێره‌ ونه‌ جه‌حێڵیش بۆ ژن هێنان.

** نان به‌ ئیشتیای خه‌ڵکی ناخورێ

** مووه‌کانی له‌ ئاش سپی کردووه‌

** ئافره‌تی جوان به‌ قسمه‌تی پیاوی خراپ و ناحه‌ز ده‌بێ

** هه‌ر سێزده‌ی مانگێک سێزده‌ به‌ده‌ر نییه‌

** شادی و خۆشی له‌ ماڵێکدا هه‌یه‌ که‌ خۆشه‌ویستی تێدا بێ.

** که‌سێک له‌ قسه‌ کردن دا زمانی درێژ بی، له‌ کرده‌وه‌دا ده‌ستی شکاوه‌[/size]

2

وه‌ڵام: په‌ندی پیشینان

ده‌سته‌كانت خۆش  سارا خانی به‌ڕێز بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م په‌نده‌ جوانانه‌

3

وه‌ڵام: په‌ندی پیشینان

سةركةوتوبيت ساراخان

http://www.kurdupload.com/images/9AKd1349200352/564857_288881027887572_2144180606_n.jpg

4

وه‌ڵام: په‌ندی پیشینان

[size=16]زۆر سوپاس به‌ریز
ئاسۆ و ڤان[/size]

5

وه‌ڵام: په‌ندی پیشینان

سةركةوتوبيت ساراخان

http://www.kurdupload.com/images/9AKd1349200352/564857_288881027887572_2144180606_n.jpg

6

وه‌ڵام: په‌ندی پیشینان

[size=16]دةستت خؤشبيت ساراى كول
سةركةوتوبيت
[/size]

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

7

وه‌ڵام: په‌ندی پیشینان

[size=16]سوپاس گیانی من[/size]