بابهت: خۆزگە ......
[size=24] خۆزگە [/size]
[size=16] ئەوسا تاڤگەى نوسینەکان
سۆزو خۆشەویستیان ئەپڕژان
لەجیاتى خەم، ِرق و قینە
ژینم ئەکردە گوڵ بارانِ
ڕیم نەئەدا ڕێ هەڵە کا
یاساتێ دڵى دوژمن خۆش کا
فێرم ئەکرد مژدە بێنێ
بە مەرەکەبى ئاشتى بدوێ..
نابێ بەهار بژاکێنێ
گوڵى تازەش بوەرینێ
تۆوى دووبەرەکى نەڕوێنێ
ڕەشەباى شووم هەر نەهێنێ
هەموو ئەمانە وەلا نێ
تا لەبەردەستى منا..
بێ پەیمانى قەڵەمى من
بۆ یەکبوون..
خۆنەویستى بێ
دەى با قەڵەم ڕاستى بڵێ
نەرم و نیان ئەوین بینێ
ئاه و ناڵە، خەم بڕەوینێ
بۆ خزمەت نەک نۆکەرى بێ..
وەک خۆرە نەکەوێتە گیانمان
ویران کا هیوا و ئاواتمان
بەرى رەنجى چەن ساڵەمان
هەمووى بچێتە هەگبەى شەیتان
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى
[/size]