بابهت: هەیفا ئەکتەرێکى سەرکەوتووە...
هەیفا ئەکتەرێکى سەرکەوتووە...
دوابەدواى بەشداریکردنى لە فیلمى (دکان شحاتە) ژنە ئەکتەرو گۆرانیبێژى لوبنانى توانى سەرکەوتنێکى گەورە بەدەست بێنێت، ئەمەش بەگوتەى شارەزایانى بوارى سینەماو ئەو قازانجەى ئەم فیلمە بەدەستى هێناوە، لە چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ ((الشرق الاوسگ)) هەیفا گووتى: کاتێک سیناریۆى فیلمى "دکان شحاتە"م خوێندەوە یەکسەر ڕازیبوونى خۆم راگەیاند بۆ بەشداریکردن، هەرچەندە لەلایەن دەرهێنەرانەوە زۆر داوام لێکراوە کە بەشدارى لە چەند فیلمێک بکەم بەڵام داواکانم ڕەتکردۆتەوە.
سەبارەت بەرۆڵم لەو فیلمەدا سوودم لەهەریەک لە فیلمى ((افواه وارانب)) ى ئەستێرەى سنەماى عەرەبى فاتن حەمامە و ((حب فی الزنزانە))ى عادل ئیمام و سوعاد حوسنى وەرگرتووە.