بابهت: **دیاری**
[size=16][center]دیاری
چەپکێ خۆشەویستیم پێیە لەشعرێکا بۆت ئەهێنم
من چیم هەیە بێ لەشعر مەگەر دڵمت بۆ دەربێنم
قبوڵی کە لێم ئەم شعرە وەکو دیارییەکی بچوک
ئەی لەشعروجوانی جوانتر جوانی کەم وێنەی ئێسک سوک
تۆ بۆخۆت جوانترین دیاریت خوای گەورە بە منی بەخشیوی
عومری بەهەدەر ڕۆیشتووە ئەوەی تا ئێستا نەی دیوی
ووتیان شعرەکانت جوانن شعری ناسکت نوسیوە
ووتم ئەگەر ئەی ببینن ئەڵێن جوانت نەنوسیوە
بڵێی ڕۆژێ من بتوانم شعرێکی وات بۆ بنوسم
کتومت وەکو خۆت جوان بێ[/center][/size]
*اسماعیل محمد*