1

بابه‌ت: لێوه‌ وشكه‌كانم شه‌یدای ماچێكی به‌تامی به‌رده‌نوێژتن

[size=24]لێوه‌ وشكه‌كانم شه‌یدای ماچێكی به‌تامی به‌رده‌نوێژتن
[/size]

[size=16] لێوه‌ وشكه‌كانم شه‌یدای ماچێكی به‌تامی به‌رده‌نوێژتن
ئه‌م جه‌سته‌ ماندووه‌م تامه‌زرۆیه‌ بۆ ئامێزی به‌سۆزی قورئانت
په‌نجه‌كانم به‌ناو كوچه‌كانی ته‌زبیحمدا شێت بوون‌و ئه‌گه‌ڕێن
ئه‌گه‌ڕێن‌و تامه‌زرۆن به‌ر میهره‌بانیت بكه‌ون
پێكانم ماندووبوون‌و ئه‌ژنۆكانم نوشتانه‌وه‌
هێنده‌ به‌ره‌و مه‌قامی تۆ هاتم‌و نه‌تگه‌یشتمێ‌
تیشكی په‌نجه‌كانم وورد بوون‌و ئه‌وه‌نده‌م دا له‌ ده‌رگای دڵم
هه‌ناسه‌م له‌ناو سنگمدا قه‌تیس ما ئه‌وه‌نده‌م هاوار كرد كه‌س ده‌نگی نه‌بیستم
یا ئیلاهی كه‌س له‌سه‌ر ئه‌رزه‌؟ یا من له‌ناو چاڵی جه‌هلام
به‌كێ‌ بڵێم من به‌ شوێن غه‌فاری خودادا وێڵم
ئه‌مه‌ ئاهی چ تاوانێكه‌ یا ئه‌ڵڵا ئاره‌قه‌ی په‌شیمانی له‌ ژێر فینلۆكانیشمه‌وه‌ ئه‌تكێ
‌ ئه‌و ده‌سته‌ سپیانه‌ی كه‌ تۆ پێت به‌خشیم جیهانیان ره‌ش كرد
تۆ گه‌وره‌یت با ئیتر ئه‌م به‌خششانه‌م سه‌مای ته‌زیوی
له‌به‌ر زوڵمه‌تی ئه‌مڕۆدا نه‌كه‌ن
ئارامیم پێ ببه‌خشه‌ یا ئه‌ڵڵا ئه‌مه‌وێ‌ به‌ناوچه‌وانم دووباره‌ سپییان بكه‌مه‌وه‌
ئه‌مه‌وێ‌ له‌سه‌ر بست به‌ بستی خاكی ئه‌م زه‌وییه‌دا سوجده‌ت
بۆ به‌رم تا ببێته‌ سوكنه‌ت بۆ خاكی دڵم
یا سه‌بور به‌رده‌وامم كه‌ ناتوانم ده‌سته‌كانم دابنێم
تا به‌ دڵۆپه‌ی لێخۆشبوون ئێسكه‌كانیان چاك نه‌كه‌یت
یا ئیلاهی چه‌ند سه‌ده‌ی تر خه‌م بۆ ئازاری ئه‌م بێئاگاییه‌م بخۆم چۆن تۆم له‌یاد كرد یا ئه‌ڵڵا
خۆ ئه‌مزانی نه‌ك هه‌ر وبونم ئازاره‌كانم ژیان‌و مردنیشم به‌خششی تۆیه‌
ده‌سا هاوار مردن ژیان كوشتمی تۆ له‌ كوێی ..ئه‌ی خودا

په‌رژین كه‌مال

[/size]

2

وه‌ڵام: لێوه‌ وشكه‌كانم شه‌یدای ماچێكی به‌تامی به‌رده‌نوێژتن

ده‌ست خۆش ڤیڤی خان زۆر زۆر جوانه‌

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg