بابهت: **هاوڕێ**
[size=16][center]هاوڕێ
ئەی هاوڕێ گیان جارێکی تر بە ناچاری بەجێت دێڵم
لە نێو دنیای تەنیایدا بە دوا سایەی خۆما وێڵم
ئەمجارەشیان دەیان فرمێسک لەچاوانما بەدی ئەکەم
سەدان پرسیار لە نێو دڵتایە لە وەڵامیان خۆم لا ئەدەم
ئەی هاوڕێ گیان ...... ئەی هاوڕێ گیان
دیسان وشەی ماڵئاوایی بارانی دوا بەهارمانە
دەستگوشینی بێ کۆتایی ئاهەنگی دوا دیدارمانە
تەماشاکە قوڵپی گریان لە سینەمدا چۆن تاساوە
زەردەخەنەی بێناز کەوتوم بەڕوخسارمەوە جێ ماوە
بەڵام هاوڕی دڵنیابە ڕۆژێک ئەبێت هەر دێمەوە
لەناو بۆتەی خۆشەویستی چاوەکانتا بتوێمەوە
ئیتر هەتا کۆتایی ژین ئامێزی تۆ وڵاتم بێت
وڵاتیشم خەونی ئێستاو پاشەڕۆژی ئاواتم بێت
شاهۆ محمد تۆفیق[/center][/size]