بابهت: لە وێستگەکانى ژیانەوە . ( 3)
[center][size=24]لە وێستگەکانى ژیانەوە . (بهشی سێ 3 )[/size][/center] [center]کۆتایی[/center]
[center][size=19]• زانیم :سەرنج دانى هەندێ شتى سادە و گوێ پێ نەدانیان ، دەبێتە مایەى دەوڵەمەندى کەسانى تر.
• زانیم :کاتى بەسەر بردنى یاریەک تۆ براوەى ئەکەر ئەنجامەکەشیت دۆراند .
• زانیم : کات و ئارامى باشترین چەکى کاریگەرى مرۆفن .
• زانیم: مرۆف نابیت هەول بدات کەسێکى سەرکەوتو بیت .بەلکو هەوڵ بدات نرخ و ڕێزى هەبێت ئەوسا سەرکەوتن خۆى دێت .
• زانیم : فشیلەکان دوو بەشن ، بەشێکیان بیردەکاتەوەو جێ بەجێ ى ناکات ، بەشکەى تر جێ بەجێ دەکا و بیر ناکاتەوە .
• زانیم : مرۆف دەبێت خەوو بە ئەستێرەکانەوە ببینێ و بیریشى نەچێ قاچى لەسەر زەویە .
• زانیم : کاتێک پێ دەکەنى دنیا لەگەلتا پێ دەکەنێ .کەدەگرى تەنها خۆتى .
• زانیم : ئەوەى کار نەکا و نەجوڵێ ، هەڵەش ناکا .
• زانیم : فەرهەنگى سەرکەوتن ووشەى ( ئەگەر ، بەڵام ) تیا نیە .
• زانیم :دیاریەکى سادەى چاوەروان نەکراو کاریگەرى زیارتى هەیە لەدیاریەکى بەنرخى چاوەروان کراو .
• زانیم : زۆر بڕیارى گرنگ هەیە کە پێویستە مرۆف بیدات ئەکەرچى قورس بیت یان ببێتە مایەى تورەییى دەوروبەر .
• زانیم : جیاوازیەکى زۆر هەیە لە نیوان راکردن و پاشگەزبونەوە .
• زانیم : کەشتێکت نەدۆزیەوە لە ژیاندا بمرى لە پێناویا ..هیچیش نادۆزییەوە بژى لە پێناویا .
• زانیم : درەختى بەردار خەڵک هێرشى بۆ دەکات .
• زانیم : دەمە تەقێ و گفتوگۆى نەزان زەرەرێکى گەورەیە . دانان بەهەڵ شتێکى ئاسان نیە .
• زانیم : جوانترین هەست ئەوەیە کە لە ناخدا هەست بکەیت کارێکى باشت کردوە. هەتا ئەگەر هەموو جیهان بەروتا بوەستیت .
• زانیم : بەختەوەرى بە غیابى کێشەکان نایەت بون لە ژیان ، بەلکو بە زاڵ بون بەسەر کێشەکان دێتە بون .
• زانیم : دوێنێ چەکێک بوو وەرگیرا ،بەیانیش چەکێکى دواخراوە ، بەڵام ئێستە وا لەبەر دەستە ، پێویستە بە دانایى بەکارى بێنین و سەرفى بکەین .[/size][/center]
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..
YASSIN OMER
[/size][/center]