بابه‌ت: هۆنراوه ( به‌هارستان)
ئاوات ئالانى هۆنراوه ( به‌هارستان)
ماهى نورین خه‌رمانه‌ى دا دڵمان پرِبوو له شه‌وقى ئه‌و
گـهرِایهوه هـێـزى ئیمان رِۆژ بـه رِۆژوین شـیریـنه شه‌و
پـایـز ویـسـتـى بـ‌م وهریـَـنـێ بـههـار گـهرِایـهوه بـۆ لام
لــه بـاخـى زه‌ردى دهروونــا ژیــایــهوه دارى هــــیــوام
خـوایـه دڵـم خـاڵـى كـهوه پـرِیـكـه لـه ئـهویـنـى خـۆت
په‌روانه بۆ شه‌م شهیدابـێ ئه‌ى بۆ مـن فیدانهبم بـۆت
عـالهم گشت رِوو له دونیا كا مـن رِوو له تۆ وهرناگـێرِم
عـاشـقێكـم خـۆ بـهخـشـانـه شـهرابـى ئـه‌ویـن ئهگـێرِم
با ساتـێ جـهستـهم تینوو بـێ بـۆ ئازادى رِۆح و گـیانم
ژینـم تێكه‌ڵى ئـه‌ویـن بێ و وشك بێ ئهشكى گریانم