بابهت: خۆزگه
خۆزگا قەڵەم هەر بۆ من با
تەنیا جوانیم پێ ئەنەخشان
هەموو دنیام پر پر ئەکرد
لە ووشە و لە شیعر و پەخشان ....
ئەوسا تاڤگەى نوسینەکان
سۆزو خۆشەویستیان ئەپڕژان
لەجیاتى خەم، ِرق و قینە
ژینم ئەکردە گوڵ باران....
ڕیم نەئەدا ڕێ هەڵە کا
یاساتێ دڵى دوژمن خۆش کا
فێرم ئەکرد مژدە بێنێ
بە مەرەکەبى ئاشتى بدوێ....
نابێ بەهار بژاکێنێ
گوڵى تازەش بوەرینێ
تۆوى دووبەرەکى نەڕوێنێ
ڕەشەباى شووم هەر نەهێنێ.....
هەموو ئەمانە وەلا نێ
تا لەبەردەسسى منا
بێ پەیمانى قەڵەمى من
بۆ یەکبوون ،خۆنەویستى بێ.....
دەى با قەڵەم ڕاستى بڵێ
نەرم نیان ئەوین بینێ
ئاه و ناڵە ، خەم بڕەوینێ
بۆ خزمەت نەک نۆکەرى بێ......
وەک خۆرە نەکەوێتە گیانمان
ویران کا هیوا و ئاواتمان
بەرى رەنجى چەن ساڵەمان
هەمووى بچێتە هەگبەى شەیتان ............
نیگار حمد على