بابه‌ت: ::داهێنه‌ری تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌دوێت::
::داهێنه‌ری تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌دوێت::
یانه‌ی کوردیش لۆڤ \ داهێنه‌ری تۆڕی ئه‌لیكترۆنی (ئینته‌رنیت) (سیر تیم بیرنرز لی) له پهیڤێكیدا به بۆنه‌ی یادی 15 هه‌مین ساڵه‌ی به‌كار هێنانی ئینته‌رنێت بۆ هه‌مووان له باره‌ی تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌ی جیهانییه‌وه ووتی : ئه‌و داهێنانه هێشتا ساوایه‌و له هه‌نگاوه‌كانی یه‌كه‌میدایه . هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له داهاتوودا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م خزمه‌تگوزاریه به‌كار ده‌هێنن ده‌توانن سوود له هه‌موو ئه‌و زانیاریانه وه‌ربگرن كه له هه‌موو جیهاندا هه‌یه . هه‌روه‌ها وتیشی په‌ره دراوه به‌م تۆره جیهانییه له به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا ساوایه‌وه له سه‌ره‌تای ههنگاوهكانیدایه (تیم بیرنه‌ر) له پهیڤهكهیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به كار هێنانی ئینته‌ر نێت بوارێكی به‌ر فراوانی بۆ خه‌ڵكی ڕه‌خساندووه‌و بووه به هۆكارێكی گه‌وره بۆ خه‌ڵكی كه به هۆی ئینته‌رنێته‌وه هه‌ستن به گه لێك كاری باش هه‌رچه‌نده هه‌ندێك شتی خراپی تێدا دهببینیتهوه.