1

بابه‌ت: شته‌ قورســـه‌کــــانی دوونیا

قورسترین خۆشه‌ویستی
ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌یه‌ که‌ له‌ کاتێکی هه‌ڵه‌دا دێت


قورسترین خه‌و
ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌ست پی ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی بزانین که‌ کۆتای هه‌یه‌


قورسترین کۆتای
کۆتای خۆشه‌ویستیه‌ که‌ به‌ تیری خیانه‌ت ئه‌پێکرێت


قورسترین مرۆڤ
له‌ ده‌ره‌وه‌ گوزارشته‌ له‌ چه‌ند شتێک که‌ په‌یوه‌ندیان نیه‌
به‌و شتانه‌ی که‌ له‌ ناویدا ده‌خولێنه‌وه‌



قورسترین تاقیکردنه‌وه‌
کاتێک خۆت ده‌بینیته‌وه‌ له‌ به‌رده‌م منداڵێکی بچوکدا
پرسیارێکی گه‌و‌ره‌ت لێ ده‌کات نازانی وه‌ڵامی چی بده‌یته‌وه‌


قورسترین بڕیار
که‌ له‌ گه‌وره‌ی خۆت ببوری بۆ کاتی پێویست


قورسترین کات
ته‌وقه‌ له‌ گه‌ڵ یه‌کێک ده‌که‌یت و سه‌یری پشته‌وه‌ی ده‌که‌یت
و ده‌زانی که‌ ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌سته‌مه‌


قورسترین وێنه‌
وێنه‌ی منداڵێکی برسیه‌ له‌سه‌ر شۆسته‌یه‌ک ،
وه‌ دایک ده‌گری ، وه‌ کۆمه‌ڵگا‌ به‌زه‌ی ناناسێ


قورسترین شوێن
ئه‌و شوێنه‌یه‌ که‌ تیایدا وه‌ختی خۆی له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌کانتدا تیایدا کۆبویته‌ته‌وه‌
ئێستا ته‌نها شوێنه‌کانیان ماوه‌و ته‌مه‌ن ڕۆشتوه‌ تیایدا ، یادگاریه‌کان بۆ هه‌میشه‌ ونن


قورسترین شیعر
ئه‌و کاته‌ی که‌ هه‌ست سنوری وشه‌کان تێ ده‌په‌ڕێنێت
وه‌ خوێن هه‌ڵده‌قوڵێت له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌ و ده‌بینی موره‌که‌به‌که‌ بووه‌ به‌ خوێن


قورسترین هاوڕێ
وه‌ک و ده‌ریا بێت هه‌لکشان و داکشانی،به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتتدا هه‌ستت ڕابگرێ


قورسترین یادگاریه‌کان
خه‌ونێک له‌ نێو ده‌ستتدا مرددوه‌و نه‌تتوانیوه‌ بینێژی


قورسترین ده‌ریاکان
شوێنێکه‌ له‌ دووره‌وه‌ ده‌یبینین وه‌ شوێن به‌ شوێن به‌ دوایدا ده‌ڕۆین
له‌ دوایدا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت بێجگه‌ له‌ سه‌رابێک هیچی تر نیه‌


قورسترین فرمێسک
ئه‌و فرمێسکه‌یه‌ که‌ له‌ به‌رامبه‌ر یه‌کێک ده‌یڕێژین به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ شایه‌نی نیه‌


قورسترین ئامانه‌ت
که‌ له‌ لات بێت وه‌ درک به‌ نرخه‌که‌ی نه‌که‌یت


قورسترین وشه‌
ئه‌و وشانه‌یه‌ که‌ ده‌یڵێین بێ ئه‌وه‌ی خۆمان بڕوامان
پێی هه‌بێت له‌وێوه‌ ڕاستیه‌کان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین


قورسترین به‌یه‌ک گه‌یشتن
ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ستت ده‌کرد هیوات پێیه‌تی
به‌ڵام له‌ دوای ئه‌وه‌ بۆت ده‌رده‌که‌وێت که‌ شته‌که‌ ئه‌سته‌مه‌(موسته‌حیله‌)


قورسترین سه‌ردان
که‌ ئازیزێکت ببینی له‌ کاتی ناخۆشی دا
وه‌ تۆ نه‌توانی ده‌ستی بۆ درێژ بکه‌یت بۆ یارمه‌تی دانی


قورسترین سه‌ره‌تا
هه‌موو شتێکت لێ ته‌واو بێت وه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ست پێ بکه‌ی دوای چرکه‌ی کۆتای

ده‌ست خۆش

2

وه‌ڵام: شته‌ قورســـه‌کــــانی دوونیا

قورسترین تاقیکردنه‌وه‌
کاتێک خۆت ده‌بینیته‌وه‌ له‌ به‌رده‌م منداڵێکی بچوکدا
پرسیارێکی گه‌و‌ره‌ت لێ ده‌کات نازانی وه‌ڵامی چی بده‌یته‌وه‌

[size=16]ده‌ستت خۆش بێت کاک شایان ، بابه‌تێکی جوان بوو[/size]

[center][size=19]ئەگەر بەدەستی من دەبوو
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..


YASSIN OMER
[/size][/center]

3

وه‌ڵام: شته‌ قورســـه‌کــــانی دوونیا

بابةتيكى زور جوان و سةرنجراكيش بوو

دةستخؤش- بزيت

4

وه‌ڵام: شته‌ قورســـه‌کــــانی دوونیا

[center][size=24]دةستةكانت خوش بيت ئةزيزم بة راستى بابةتيكى جوانة !!![/size][/center]

[center]http://www.kurdupload.com/images/ORmS1345635726/iraqlive_1344459358_365.png

[size=20]

دەزانی؟!
هەندێک کەس هەرچەند بیانخوێنیەوە... ماندو نابی!
هەندێک کەس هەرچەند گوێی لێئەگری ... پێیان عادەتـــــ ناکەی
هەندێک کەس هەرچەند دوبارە ببنەوە .... دیسان شازن ، ئەلێی هێشتا نەتکردونەتەوە!


بینیوتە؟؟! گوێت گرتوە؟! هەندێک کەس بێ کۆتایین..
[/size][/center]

5

وه‌ڵام: شته‌ قورســـه‌کــــانی دوونیا

Bandini نووسی:

قورسترین تاقیکردنه‌وه‌
کاتێک خۆت ده‌بینیته‌وه‌ له‌ به‌رده‌م منداڵێکی بچوکدا
پرسیارێکی گه‌و‌ره‌ت لێ ده‌کات نازانی وه‌ڵامی چی بده‌یته‌وه‌

[size=16]ده‌ستت خۆش بێت کاک شایان ، بابه‌تێکی جوان بوو[/size]

زۆر سوپاس ده‌ستی تۆش خؤش بێ
ته‌مه‌ن درێژ بی گیانه‌

ده‌ست خۆش

6

وه‌ڵام: شته‌ قورســـه‌کــــانی دوونیا

A5 نووسی:

بابةتيكى زور جوان و سةرنجراكيش بوو

دةستخؤش- بزيت

زۆر سوپاس ئه‌ڤین خان ئه‌گه‌ر هه‌له‌ نه‌بم ئه‌وه‌ ناوته‌
خۆشحالم به‌دلی به‌رێزتان بووه‌

ده‌ست خۆش

7

وه‌ڵام: شته‌ قورســـه‌کــــانی دوونیا

ليدوان نووسی:

[center][size=24]دةستةكانت خوش بيت ئةزيزم بة راستى بابةتيكى جوانة !!![/size][/center]

زۆر سوپاس کاکه‌ لێدوان
ده‌ستی تۆش هه‌ر خۆش بێ
ته‌مه‌ن درءژ و سه‌رکه‌وتوو بی

ده‌ست خۆش

8

وه‌ڵام: شته‌ قورســـه‌کــــانی دوونیا

ده‌سته‌كانت خۆش  برام زۆر جوانه‌

9

وه‌ڵام: شته‌ قورســـه‌کــــانی دوونیا

ده‌ست خۆش

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg