بابه‌ت: یه‌که‌م نامه‌ی ئه‌وینداری
چی له گیان شیرینتره؟
گه‌ر تۆ بڵێی گیان، ده‌یده‌م
چی له دیده ئه‌زیزتره؟
گه‌ر تۆ بڵێی بیده، ده‌یده‌م
تاقیمکه‌وه..
دنه‌م بده بۆ ناو ئاگر
هه‌تا بڕۆم
بۆت ده‌سووتێم
به بێ ئه‌وه‌ی هیچ له به‌ری سووتان بخۆم!
منی ماندوو
به‌س بۆ خه‌وی له‌سه‌ر سینه‌ت
تۆم خۆشاوێ
گیان و دیده‌م
به‌س بۆ ماچی لێوت ناده‌م
ئه‌وه‌م ناوێ
تۆم خۆشده‌وێ
بۆوه‌ی ژیان له ئه‌وینت ده‌ست پێ بکه‌م
دڵێکی وام پێ ببه‌خشی
چۆله‌که‌یه‌ک له ئاو نه‌که‌م
هه‌تا گیانی مێرووله‌یه‌ک
وه‌ک گیانی خۆم هه‌ست پێ بکه‌م.
هیواسه‌عید