بابهت: هــــــەر تـــۆ هیــــــــواى....
[size=24]هــــــەر تـــۆ هیــــــــواى....[/size][b][size=24]
لە ئاڵۆزى وتەنگانەدا
لە هەڕەشەو بێگانەدا
گەر نزیک بى یان لە دوورى
بەدەم بێ یان چاوى سوورى
لە گێژاوەى دەیان کێشە
پێچراوى بێ بە ئەندێشە
لە هەڵزانان و نشێودا
لە ساتى گرژى و پەشێودا
لەو سەر وڵات تا ئەو سەرى
هەر تۆ هیواو چارەسەرى
لە دەریاى بە زەیى و سۆزدا
لە تاو تاک و گەل و هۆزدا
لە کاتى خەندەو خۆشیا
لە نێو خەم و پەرۆشیا
ئەگەر باوەڕ پۆڵایین بین
دڵسۆزى خاک و ئایین بین
یاسا بەهێز ببێ پشتى
رێ لەسەڕ بگرین بە ئاشتى
لەو سەر وڵات تا ئەو سەرى
خۆت هەتوانى چارەسەرى
بۆ تەبایى یەک و دوومان
گەواهیە رابردوومان
ئایندەشمان دەبێ وا بێ
بە هەمان ڕەوت و بڕوابێ
وەک تۆ فەرمووتە یەکسانى
ئەستەم دەکاتە ئاسانى
دەوڵەمەندێک و نەدارى
وەک یەک سۆزیان لێ ببارى
لەو سەر وڵات تا ئەوسەرى
تۆ خۆت هیواو چارەسەرى[/size][/b]