بابهت: لە چاوەڕوانى سێبەرێکدا
[size=16]لە چاوەڕوانى سێبەرێکدا [/size]
لە سیلەى هەر کۆڵانێکى تەمەن
کچێکى رەنگ زەرد چاوەڕێیە
بەخۆ بە قایەک نێرگزى رەشهەڵگەراو،
بەسەبەتەیەک هەنارى رزیوەوە
بەقژێکى ئاڵۆزاوى تۆز لێنیشتوو
گۆرانییەکى پڕ لە غەدر
بۆ دڵە مردووەکەى خۆى دەچڕێ
لە سیلەى هەر کۆڵانێکى تەمەن
کچێکى رەنگ زەرد چاوەڕێیە
بەخۆ بە ملوانکەیەکى ژەنگاوى
بە ئاوێنەى شکاوەوە
بەشانەیەکى ماندوو
بەبێهودەیى
قژى نامە درۆزنەکانى ناو ستیانى دادەهێنێت
لە سیلەى هەر کۆڵانێکى تەمەن
کچێکى رەنگ زەرد چاوەڕێیە
بەشووشەیەک تەرزەى حەسرەتەوە
بەدوو دڵییەوە
بەدڵێکى پڕ لە ترسەوە
لە ئاگرە بەتینەکانى دابە کۆنەکان دەڕوانێت
نەبادە تەرزەکانى بتوێننەوە
بەدەستێکى پەرتووکى نەریتى گرتووەو
بەدەستەکەى تر
چەقۆ خوێناوییەکانى رۆژگار
بەجەستەیەکى شەکەت
بەخۆو بەبووکە شووشەیەکى بێ قاچى منداڵ
بە بوخچەیەک حەسرەتەوە
شیعرێکى پڕ لە گریان
...............................
تێبینى ئەو هۆنراوەیە
لە ساڵى 2007 بۆ خۆشەویستە کۆنەکەم نووسیومە.[/size][/b]