1 (دەستکاری کراوە: bahjat 2009-08-31 07:29:48)

بابه‌ت: سامى یوسف له‌مانگى رِه‌مه‌زاندا

سامی یوسف : هه‌رهونه‌رمه‌ندێك له‌كارى هونه‌رى خۆیدا نیازى باش بێت و بۆ كاره‌كه‌ى ماندوو ببێت ،بێگومان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت
http://www.kurdup.com/uploads/fd854b081d.jpg
هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئیسلامی سامی یوسف له‌ میانه‌ی دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانى (shabab4 ى سورى  و له‌ دیدارێكی كه‌ دوایین دیمانه‌ی هونه‌ری بوو  رایگه‌یاند .

هه‌رهونه‌رمه‌ندێك  له‌كارى هونه‌رى خۆیدا نیازى باش بێت و بۆ كاره‌كه‌ى ماندوو ببێت ،بێگومان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. .. هه‌روه‌ها ئه‌و له‌باره‌ی گرنگترین كاره‌كانی كه‌ كاریگه‌ر بوون و پێیه‌وه‌ ماندوو بووه‌ وتی : كلیپى (المعلم)یه‌كێكه ‌له‌و كارانه‌ى كه‌له‌ناخى دڵمه‌وه‌ كارم بۆكردووه‌ وماندووبووم پێیه‌وه‌ ، ئه‌و وتی : من ناڵێم كاره‌كانى من شێوازێكى نوىَ ى بانگه‌وازه‌، به‌ڵكو ده‌ڵێم هه‌نگاوێكى نوىَ یه‌ بۆ بانگه‌وازى ئیسلام . وه‌ سامی یوسف رایگه‌یاند : له‌وكلیپه‌دا (المعلم) به‌هێزترین گۆرانى من بووكاریگه‌ریشى هه‌بوو

. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا چۆنت زانى گۆرانیه‌كانت كاریگه‌رییان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكی ، سامی یوسف رایگه‌یاند :ئه‌وكاته‌ى كه‌سه‌ردانى میسرم كردبۆفێربوونى زمانى عه‌ره‌بى ماوه‌یه‌ك له‌میسرمامه‌وه‌،رِۆژێك ده‌رِۆیشتم له‌ناوماشێنه‌كه‌م منداڵێكم بینى به‌فیكه‌ فیك گۆران (المعلم) ده‌ووتزۆرم سه‌یربه‌ومنداڵه‌میسریه‌هات، رِۆژانه‌ كاریگه‌رى گۆرانیه‌كانمك ده‌بینى له‌سه‌رخه‌ڵك.

شایه‌نی باسه‌ نوێترین گۆرانى ئه‌وساڵیى(سامى یوسف) به‌ناوى (اتیتنى) بوو به‌چوارزمانه‌ عه‌ره‌بى وئینگلیزى وتوركى وفارسى كه‌له‌م مانگه‌پیرۆزه‌ له‌كه‌ناڵى ئاسمانى(shabab4)ى سورى په‌خشكراله‌كه‌ناڵه‌ لۆكاڵیه‌كانى كوردستانى خۆشمان په‌خشكراو بینیمان

----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
درێژه‌ی دیمانه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند سامی یوسف بخوێنه‌ره‌وه‌


سامى یوسف له‌مانگى رِه‌مه‌زاندا



سامى یوسف یه‌كێكه‌ له‌هونه‌رمه‌نده‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌كانى جیهان له‌ خێزانێكى هونه‌ر دۆست سه‌رى ده‌رهێناوه‌و لاى باوكى فێرى‌ هونه‌رى گۆرانى وموزیك ژه‌نى بووه‌،هونه‌رى گۆرانى ووتن لاى سامى، یاخوود گۆرانیه‌كانى تێكهه‌ڵكێشێكه‌ له‌نێوان ئاوازوتێكست وئه‌دا، به‌تامى رِۆژهه‌لاَتى و رِۆژئاوایى .سامى له‌ماوه‌یه‌كى كوورتدا سه‌ركه‌وتووانه‌ رِۆڵى له‌گۆرانى ووتن به‌ره‌وپێشه‌وه‌ هه‌ڵكشاوه‌و ئێستا ئه‌ستێره‌یه‌كى پرِشنگداره‌ له‌دونیاى گۆرانى و ئاوازى رِِه‌سه‌ندا،ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ خێزانداره‌و مانگى هه‌نگوینى له‌ئینگلته‌رِا بووه‌و خێزانه‌كه‌شى نێوى (مه‌ریه‌مه‌) زۆرئاسووده‌شن كه‌له‌خێزانیكن به‌یه‌كه‌وه‌ په‌یرِه‌وى رِێنمایى یه‌كانى ئیسلام ده‌كه‌ن .سامى كاریگه‌رترین گۆرانیه‌كانى گۆرانى (المعلم) بووله‌كلیپلى المعلم وده‌روازه‌یه‌كى باش بوو بۆئاشنابوونى هونه‌رمه‌ند سامى به‌رِۆژئاوا. نوێترین گۆرانى ئه‌وساڵیى(سامى یوسف) به‌ناوى (اتیتنى) بوو به‌چوارزمانه‌ عه‌ره‌بى وئینگلیزى وتوركى وفارسى كه‌له‌م مانگه‌پیرۆزه‌ له‌كه‌ناڵى ئاسمانى(shabab4)ى سورى په‌خشكراله‌كه‌ناڵه‌ لۆكاڵیه‌كانى كوردستانى خۆشمان په‌خشكراوبینیمان. دواترین دیدارى هونه‌رى كه‌ناڵى ئاسمانى (shabab4)ى سورى له‌گه‌ڵى سازى كرد، منیش پوخته‌ى دیداره‌كه‌م وه‌رگێراوه‌ بۆهه‌موو شه‌یدایان وهه‌وادارانى ده‌نگى هونه‌رمه‌ند(سامى یوسف )ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌دیداره‌كه‌. ))

پێشكه‌شكار: پربه‌دڵ به‌خێرهاتنت ده‌كه‌م بۆئه‌م به‌رنامه‌ تایبه‌تیه‌ وده‌رفه‌تت به‌ئێمه‌دا؟

سامى یوسف : منیش سوپاستان ده‌كه‌م وله‌خزمه‌ت دام .

پێشكه‌شكار: سه‌ره‌تا له‌م پرسیاره‌ ده‌ست پىَ بكه‌م ئه‌وقۆناغانه‌ چى بوون كه‌سامى له‌ژیانیدا پێیدا تێپه‌رِیوه‌؟

سامى یوسف : مرۆڤ به‌گشتى هه‌موو  قۆناغێكى ژیانى وه‌كو یه‌ك نیه‌ وچه‌نده‌ها شێوازى به‌رزو نشێوى ژیان به‌سه‌رقۆناغه‌كانى ته‌مه‌نى مررڤ گوزه‌رده‌كات،سه‌باره‌ت به‌وقۆناغه‌ى ئێستام هه‌وڵمداوه‌و وویستوومه‌ كه‌له‌رِێگاى هونه‌ره‌كه‌مه‌وه‌ شتێكى كه‌میش بێت پێشكه‌شى دینه‌كه‌مى بكه‌م وله‌پێناویا كاربكه‌م ،كاره‌هونه‌ریى یه‌كانى منیش سه‌ره‌تا پرِۆژه‌یه‌ك بوون به‌لاَم ئێستا كاره‌كانم پیشه‌ى سه‌ره‌كیمه‌و به‌شێكه‌ له‌كارى رِۆژانه‌ و به‌رنامه‌ى ژیانم ،بۆهونه‌ره‌كه‌م شه‌ونخوونى ده‌كه‌م ،هه‌رئه‌وه‌شه‌ نهێنى سه‌كه‌وتنى منه‌و هۆكارێ بووه‌ بۆئه‌وه‌ى ناوبانگ په‌یدابكه‌م .

پێشكه‌شكار: ئایاپێشبینى ئه‌وسه‌ركه‌وتنه‌ت ده‌كرد له‌هونه‌رى گۆرانى گووتندا؟

سامى یوسف : نه‌خێرهه‌رگیز ،به‌ڵكوكاره‌هونه‌رى ومیوزیك ژه‌نى من وه‌كو هه‌رهونه‌رمه‌ندێكى ترسه‌ره‌تایى بوون،هیچ كات بیرم له‌كارى بازرگانى له‌میوزیك وبازرگانى له‌پێناوهونه‌ردانه‌كردبۆوه‌،من ته‌نهاكاره‌كه‌م خۆش ده‌وویست ،به‌لاَم پرِفرۆشى سیدیه‌كانى من له‌لایه‌ك وده‌چمه‌ هه‌رلایه‌ك كامێرا...چرك ...چرك..وێنه‌م ده‌گرىَ ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ كه‌من بۆهو‌نه‌ره‌كه‌ى خۆم كارم كردووه‌و هه‌وڵم بۆداوه‌،بۆنمونه‌ زۆرجار له‌له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌كه‌مه‌وه‌له‌رِێگه‌ى پۆسته‌ وه‌ نامه‌م بۆ هاتووه‌ووتوویانه‌ برام سامى به‌رِاستى ئێمه‌پیغه‌مبه‌رمان نه‌ده‌ناسى به‌لاَم له‌رِێگاى گۆرانیه‌كانى تۆوه‌به‌تایبه‌تى گۆرانى (المعلم)به‌پێغه‌مبه‌ر ئاشنابووین،یاخود زۆر له‌خوشكانى بالاَپۆش به‌منیان ووتووه‌ هۆكارى بالاَپۆشى ئێمه‌ كاریگه‌رى گۆرانیه‌كانى تۆبووه‌ سامى . هه‌روه‌ هامن ئێستاخاوه‌نى ستۆدیۆیه‌كى گه‌وره‌م كه‌له‌پێش ساڵ2003وه‌دامناوه‌ورِۆژانه‌سه‌رقاڵم به‌كاره‌كانم له‌مستۆدیۆیه‌،رِه‌نگه‌ ئه‌گه‌رگۆرانى بێژێكه‌ ئاسایى یان (ته‌قلیدى)بام رِه‌نگه‌بۆمن باشتر بووئه‌وكات بچووبام له‌ كۆلێژى یاسا بم خوێندبا وانیه‌؟!....ه...ه....ه...ه.

پێشكه‌شكار: پێش ئه‌وه‌ى كلیپى(المعلم) تۆمكاربكه‌ى ئامنجت چى بوو؟؟

سامى یوسف : له‌به‌رئه‌وه‌ى من له‌وكاته‌وه‌له‌سه‌ره‌تاى خوێندنه‌وه‌ى ئیسلام بووم وسه‌ره‌تایى بووم،هه‌میشه‌ خۆم به‌مووسڵمان داناوه‌و به‌هۆى تێكه‌لاَویم له‌گه‌ڵ موسڵمانان و دواترخوێندنه‌وه‌ى په‌رتووك ونامیلكه‌ ئیسلامى یه‌كان من وام هه‌ست كرد ته‌نهامن رِاستیم دۆزیوه‌ته‌وه‌،نیعمه‌ته‌ تۆموسڵمان بیت وپه‌یرِه‌وى رِێنمایى یه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت) بكه‌ى سوپاسى خواده‌كه‌م.

پێشكه‌شكار: بابێینه‌وه‌سه‌ركارى تۆله‌كلیپى (المعلم)هۆكارى سه‌ركه‌وتنت چى بووله‌م كلیپه‌تا؟؟

سامى یوسف : بایه‌ك شتت پىَ بڵێم هه‌رهونه‌رمه‌ندێك ئیسلامى یائیسلامى نه‌بێت له‌كارى هونه‌رى خۆیدانیازى باش بێت، بۆكاره‌كه‌ى ماندووبێت ،بێگومان سه‌ركه‌وتوو به‌ره‌كه‌تدارده‌بێت.كلیپى (المعلم)یه‌كێكه‌له‌و كارانه‌ى كه‌له‌ناخى دڵمه‌وه‌ كارم بۆكردووه‌ وماندووبوومه‌، من ناڵێم كاره‌كانى من شێوازێكى نوىَ ى بانگه‌وازه‌، به‌ڵكوده‌ڵێم هه‌نگاوێكى نوىَ یه‌ بۆبانگه‌وازى ئیسلام. له‌وكلیپه‌دا(المعلم)به‌هێزترین گۆرانى من بووكاریگه‌ریشى هه‌بوو.

پێشكه‌شكار: چۆنت زانى گۆرانیه‌كانت كاریگه‌ربوو؟؟!

سامى یوسف : ئه‌وكاته‌ى كه‌سه‌ردانى میسرم كردبۆفێربوونى زمانى عه‌ره‌بى ماوه‌یه‌ك له‌میسرمامه‌وه‌،رِۆژێك ده‌رِۆیشتم له‌ناوماشێنه‌كه‌م منداڵێكم بینى به‌فیكه‌ فیك گۆران (المعلم) ده‌ووت زۆرم سه‌یر به‌و منداڵه ‌میسریه‌ هات، رِۆژانه‌ كاریگه‌رى گۆرانیه‌كانم ده‌بینم له‌سه‌رخه‌ڵك.

پێشكه‌شكار: بیرۆكه‌ى دانانى سیناریۆی گۆرانیه‌كه‌ كىَ بوو؟

سامى یوسف : بیرۆكه‌كه‌(هانى ئوسامه‌) بووكه‌سێكى زۆربه‌توانایه‌ بىَ ووێنه‌یه‌ ،هانى جگه‌له‌مه‌ ده‌رهێنه‌رى كلیپى (حسبى ربى )یش بوو.

پێشكه‌شكار: گۆرانى (المعلم )سه‌ره‌تا له‌رِۆژئاوا په‌خشكرا دواتر له‌رِۆژهه‌لاَت ؟

سامى یوسف : به‌ڵىَ ساڵى 2003گۆرانى (المعلم) سه‌ره‌تا له‌ئه‌ورِوپا په‌خش كرا،پاشان ساڵى 2004سه‌ردانێكم كرد بۆلاى بانگكخواز (عمرو خالید)هه‌ر له‌وساڵه‌ گۆرانیه‌كه‌م په‌خشكرا له‌وولاَتانى عه‌ره‌بى ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م ‌خاڵ بوو بۆناساندنى من به‌جیهانى عه‌ره‌بى وئیسلامى.

پێشكه‌شكار: ئایارِاسته‌ وولاَتى میسر یه‌كه‌م ده‌روازه‌ بووه‌ كه‌سامى به‌جیهانى ئیسلامى و عه‌ره‌بی ئاشناكرد؟

سامى یوسف :به‌ڵىَ ئه‌مه‌رِاسته ‌پێم وایه‌ میسر هۆڵیۆدى رِۆژهه‌لاَتى ناوینه‌، من بۆفێربوونى زمانى عه‌ره‌بى سه‌ردانى ئه‌و وولاَته‌م كردوپه‌یوه‌ندیم كرد به‌په‌یمانگاى (الدیوان) مامۆستا وه‌لید عه‌ره‌بى فێرده‌كردم بۆئه‌وه‌ چووبووم چوارساڵ له‌م په‌یمانگایه‌ بخوێنم به‌لاَم ...به‌خه‌نده‌یه‌كه‌وه‌..ه..ه..ه..ته‌نهاچوارمانگ له‌په‌یمانگاكه‌ به‌رده‌وام بووم .

پێشكه‌شكار : ئایاتواناى ئاخاوتنت به‌عه‌ره‌بى هه‌یه‌؟؟

سامى یوسف : به‌خواى تائێستادیمانه‌م به‌زمانى عه‌ره‌بى نه‌كردووه‌،مام ناوه‌ندم له‌ئاخاوتن ،به‌لاَم ته‌واو تىَ ى ده‌گه‌م.

پێشكه‌شكار :كه‌ى؟ له‌چ ته‌مه‌نێك كارت له‌بوارى میوزیك ژه‌نى كردووه‌؟؟

سامى یوسف : من له‌ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵى لاى باوكم به‌شێوازێكى زانستى فێرى زۆربه‌ى ئامێره‌كانى ژه‌نین بوومه‌،ئێستاش توانایه‌كى باشى مۆسیقام هه‌یه‌، چه‌نده‌هاپارچه‌ مۆسیقام درووست كردووه‌ ونووسیومه‌ به‌لاَم به‌ناوى سامى بلاَوم نه‌كردۆته‌وه‌ به‌ناوێكى تر. من ناڵێم كاره‌ هونه‌رى یهكانى من له‌لوتكه‌ یه‌وكاره‌كانى هونه‌رمه‌ندانى تر بىَ كه‌ڵكه‌!!نه‌خێر!!به‌لاَم كارى منیش سه‌خته‌من هه‌میشه‌ وویستوومه‌ گۆرانیه‌ك بچرِم كه‌گوێگرى رِۆژهه‌لاَت ورِۆژئاواتواناى وه‌رگرتنى هه‌بىَ په‌یامه‌كه‌ ى من وه‌ربگرىَ.

پێشكه‌شكار :ده‌كرىَ پێمان بڵىَ ى په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ت چۆنه‌؟

سامى یوسف :سوپاس بۆخواله‌گه‌ڵ باوكم خێزانه‌كه‌م په‌یوه‌ندیمان زۆرباشه‌.

پێشكه‌شكار :هیچ كات بیرت له‌وازهێنان كردۆته‌وه‌؟

سامى یوسف :نه‌خێر ته‌نها دواى تێگه‌یشتنم له‌ئیسلام برِیارمدا وازله‌مۆسیقا بهێنم،به‌لاَم به‌هیممه‌تى دۆستانم توانیم به‌رده‌وام بم له‌سه‌رمیوزیك ژه‌نى.

پێشكه‌شكار :ئایاهیچ كات دوودڵ بووى له‌كاره‌كانت له‌باره‌ى سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنى ؟؟

سامى یوسف :نه‌خێر به‌ڵكو هه‌وڵمداوه‌ كه‌كاره‌كانم به‌نیه‌تێكى باش بكه‌م و(ئیخلاێ)له‌كاره‌كانم هه‌بىَخۆم بۆكاره‌كانم ته‌واو ته‌رخان كردووه‌و هه‌وڵیشم بۆداوه‌.

پێشكه‌شكار :كۆتاپرسیارمان ئه‌وه‌یه‌ دواى ئه‌وهه‌مووسه‌ركه‌وتنانه‌ له‌بوارى گۆران گووتندا ده‌ته‌وىَ له‌دواپه‌یڤدا چیمان پىَ بڵىَ ى

سورى (4SHABAB)سامى یوسف :له‌لاى من سه‌ركه‌وتن ته‌نهابه‌ووتن نیه‌،به‌ڵكومن هه‌وڵده‌ده‌م كاره‌ىكه‌م له‌وپه‌رى جوانى ونایابى دابىَ سه‌ركه‌وتنى ئیشه‌كه‌ش له‌ده‌ست خودایه‌ سوپاس بۆكه‌ناڵى

پێشكه‌شكار : زۆرسوپاس بۆتۆش تادیدارێكى هونه‌رى خواتان له‌گه‌ڵ.

وه‌رگێرِانى فهمى یوسف

وه‌رگێرِانى فهمى یوسف محمد ئه‌مین

سه‌رچاوه‌

1 -كه‌ناڵى ئاسمانىسورى (4SHABAB)

2-سایتى (البوابه‌)   

3-سایته‌ فه‌رمى ونافه‌رمى یه‌كانى هونه‌رمه‌ند سامى یوسف

www.kurdiu.org-4

2

وه‌ڵام: سامى یوسف له‌مانگى رِه‌مه‌زاندا

[size=24]دةستةكانت خوش بيت براكةم سةركةوتو بيت [/size]

[center]http://www.kurdupload.com/images/ORmS1345635726/iraqlive_1344459358_365.png

[size=20]

دەزانی؟!
هەندێک کەس هەرچەند بیانخوێنیەوە... ماندو نابی!
هەندێک کەس هەرچەند گوێی لێئەگری ... پێیان عادەتـــــ ناکەی
هەندێک کەس هەرچەند دوبارە ببنەوە .... دیسان شازن ، ئەلێی هێشتا نەتکردونەتەوە!


بینیوتە؟؟! گوێت گرتوە؟! هەندێک کەس بێ کۆتایین..
[/size][/center]

3

وه‌ڵام: سامى یوسف له‌مانگى رِه‌مه‌زاندا

http://www.kurdup.com/uploads/69855e29d0.gif

4

وه‌ڵام: سامى یوسف له‌مانگى رِه‌مه‌زاندا

سوباس ليدوان كيان بوبةيامةكةت

5

وه‌ڵام: سامى یوسف له‌مانگى رِه‌مه‌زاندا

dast xosh kaka bahjat har bji balam namtani hamu bxinmawa gala zor bw

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c65a0d1240.jpg

6

وه‌ڵام: سامى یوسف له‌مانگى رِه‌مه‌زاندا

Dast xosh bo am babata hunaria

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

7

وه‌ڵام: سامى یوسف له‌مانگى رِه‌مه‌زاندا

[size=24]سوباس بوبةيامةكانتان[/size]