بابه‌ت: جیابوونه‌وه....
[size=24]
جیابوونه‌وه
چاوه‌ڕوانم بۆ هه‌ڵهاتنی خۆری برژانگه‌كانتان
چاوه‌ڕوانم ڕه‌نگه‌كان بكه‌ونه سه‌ما له‌گه‌ڵتانا
ببنه میوان تا له خوانماڕێزدارتان كه‌م
له كام دووتوێی گوڵدا یهكاڵاتان بكه‌مه‌وه
له كام ئینجانه‌ی شعردا خۆڵی ووشه‌تان بهۆنمه‌وه
له ئاوێنه‌ی شكاو و له‌ت و په‌تدا خۆمتان بۆ بڕازێنمه‌وه
نه سه‌وزای، نه فێنكی، نه ته‌ڕایی
من شك نابه‌م
ته‌نها جه‌سته‌م
پروشه‌ی خه‌م دایگرتوم
له‌شم پاره پاره‌یه‌و
كه‌چی ڕۆح ماڵئاوای ده‌كات
ده‌ست و په‌نجه‌ی به ئه‌سپای بۆم باده‌دات
وه‌ره نه‌ڕۆی له هه‌م و كات زیاتر پێویستم به تۆیه ئه‌ی ڕۆح
تۆ‌و لاشه‌م هاوڕێی دڵسۆزی یه‌كتری بوون
به‌جێی دێڵی و بۆ كوێ ده‌ڕۆی
كه‌س نابێته هاوڕێت
به ته‌نها ده‌مێنیته‌وه
بگه‌ڕێوه هاوڕێم ڕۆحم
له غه‌ریبستانی بهرزهخستان به‌جێم دێڵی
هاوڕێم مه‌ڕۆ ڕۆحم مه‌ڕۆ
گه‌ر تۆ بڕۆیت دیسانه‌وه ده‌م به‌نه‌وه سكی دایكم
به ده‌ورمدا په‌رده‌ی سپی ڕه‌حمی ئه‌وم تێوه ده‌پێچن و ….
مه‌ڕۆ هاوڕێم
ئه‌م جاره‌یان من پێویستم به گریانه
من پێویستم به ئاخ و هه‌ناسه هه‌ڵكێشانه
وه‌ره مه‌ڕۆ به‌س ئه‌م جاره ئاوێزانم به‌ره‌وه
با نه‌بمه هاوڕێی مه‌رگ تۆ ده‌زانی مردن زۆر ئاسته‌مه و زۆر گرانه
هاوڕێم ڕۆحم ده‌وه‌ره‌وه به‌س ئه‌م جاره
نا هاوڕێ گیان
من زۆر دره‌نگ كه‌وتوم ده‌بێ بڕۆم
ئه‌و ڤێلایه‌ی كه بۆ تۆ ئاماده كراوه به‌شی خۆته
هاوڕێم ده‌ڕۆم كاتێكی خۆش گۆڕه‌كه‌ی خۆت بپارێزه
ئیتر نه‌ما چێژی هه‌ناسه‌و
زه‌رده‌خه‌نه
بڕۆ تامی بكه ئه‌و شه‌ربه‌ته
نه‌ما ئیتر سینه‌ی گه‌رمی دایك
نه‌ما ده‌ستی خۆشه‌ویستی باوك
نه‌ما سه‌رینی ئه‌وینی خێزان
نه پاره‌و سه‌روه‌ت نه ماڵ و منداڵ
هیچی نه‌گه‌یشته فریاد ڕازت هاوڕێ گیان
ده‌ی خوات له‌گه‌ڵ له‌شی هاوڕێم
با له‌كاتی تۆش نه‌گرم منیش له‌سه‌ر ڕێم
دیدار نزیكه یه‌كتر ده‌بینینه‌وه
له ڕۆژی هه‌ڵسانه‌وه دیسان ده‌بینه‌وه هاوڕێ
ده‌ی ماڵئاوا هاوڕێ
ماكوان [/size]