بابه‌ت: ڕۆژێکی خوێناوی......
[size=24]ڕۆژێکی خوێناوی
له کازێوه‌ی به‌یانی ڕه‌ش
بۆ تامه‌زرۆ بۆ ڕۆژی گه‌ش
له جریوه‌ی هه‌ناسه‌ی خه‌م
خوێن ڕژایه ناو کورسی ماته‌م
خوێنی به‌هاری ڕژانده ناو سایه
بوو به پێکه‌نینی ژه‌نگ...
من نازانم !
بۆ هه‌میشه دیوانی خوێن
ده‌خوێنه‌وه ....
من نازانم بۆ
پێکه‌نینیان به‌گریان فرمێسك دێت
هۆنراوه‌یان بۆ فیشه‌ك و خنجه‌ر
ده‌هۆنه‌وه!
ده‌پرسم ؟
بۆ بابۆڵه‌ی ده‌می هه‌تیوان ده‌فڕێنن ...
خۆشه‌وستی عشقان ده‌سوتێنن
بۆ باڵای نه‌مامی لاوان دهشهمزێنن
جێ ژوانی خۆشه‌ویستان ده‌مرێنن
چرۆی زه‌رده خنه ده‌قرتێنن
پرسیارم کرد ...
له‌به‌ر چی تینوی خوێنن
یان تامه‌زرۆی کاسه‌ی شه‌رابی کوشتنن
ووه‌ڵامیان دا ...
ئێمه ئاواین ..
بۆ سوتاندن که‌م ووێنهین
بۆ ڕوخاندن هه‌ر بێ هاوتاینن
بۆنی گوڵی ئێمه خوێنه!
ده‌ستی بهخشیندهی ئێمه نوکی چه‌قوو زه‌ماوندی ...
شمشێره
ماکوان[/size]