بابه‌ت: ئه‌ى خۆشه‌ویستم
ئه‌ى خۆشه‌ویستم
[size=16]دڵ خۆشم به په‌یامت
به پیَشهواو رابهریَتیت
به سونه‌ت و فه‌رمووده‌ت
به سۆز و میهره‌بانیت
به سه‌روه‌رى و مامۆستایت ...
سه‌ربه‌رزم به شاكارت
به‌ژیان و ئارامیت
به دانایى و داد په‌روه‌ریت
به ِرهوشت وزانستیت
به ره‌فتارو لیبوردهییت...
به‌خته‌وه‌رم شویَن كه‌وته‌ى تۆم
كه رِیَبوارى هه‌مان رِیَگهم
به‌سه‌ر پۆش و بالاَ پۆشیم
به ئیمان و هیمه‌ت به‌رزیم
به رِابردوو وبه ئاینده‌م...
به‌هیوام به ووته‌كانت
به داستانى نه‌مریت
به جوانى په‌یڤه‌كانت
به دوا هه‌ناسه‌ى ژیانت
به‌هه‌موو ویَناكانت....
ئه‌ى خۆشه‌ویستى رِاستهقینه
ئه‌ى خه‌مخۆرى ئهمرِۆى ئیَمه
به‌دڵ و گیان به هه‌ناسه
دهیپاریَزین ئه‌م په‌یامه
تا به‌دیدارت شاد ده‌بینه‌وه
تیَر ئاوى كه‌وسه‌ر ده‌خۆینه‌وه... [/size]
نیگار حمد على