بابه‌ت: نوسراوه به خوێنی خامه‌كه‌م
[size=24]نوسراوه به خوێنی خامه‌كه‌م
دیاری ده‌ستم چی بێ بۆتان
فرمێسك و حه‌سره‌ت ونه لێتان
من وا به‌سته‌م به خۆشه‌ویستی تۆ
من گه‌ردن كه‌چم له ئاستی تۆ
دیاری ده‌ستم شه‌ن و ههڵهكۆك و گۆزروانه
من وه‌ك شوانێ نانی ڕه‌قم له پریاسكه‌ی هیواتانا
له ده‌م كه له‌وه سهردهردێنم
بهسهرسهوزایی خوێنتاندا هه‌نگا و ده‌نێم
بۆ خۆشه‌ویستی تۆ ده‌نوسم
ده‌نوسم تاله ده‌روازه‌ی په‌رستنی یه‌كتای تۆ دا ئارام بگرم
پێنوسم ده‌گری
به ئه‌شكی خامه‌م ده‌ری ده‌بڕم به ندایهتی
سۆزێ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وینی به‌هاری تۆ
كوردستانه...!
فڕێ ی ده‌ده‌م له‌به‌رمدا جلی ساردی ئه‌م زستانه
ده‌ناڵێنم بۆ ئه‌م ژینه
سه‌راپام نوقمی حه‌سره‌ت و تاوانه
دێم و ده‌نوسم به په‌ڕه‌ی گوڵی تۆ
دێم و ده‌وه‌رێنم ئازاری ته‌نهای تۆ
دێم و ده‌هێنم كازێوه بۆ تۆ
چاو ده‌گێرم گوێ بیستم بۆ ئه‌وه‌ی فێربم له تۆ
تۆ سیمای جوانی و ڕه‌وشت و هێز و تینیت
تۆ حه‌كیمی لاواندنه‌وه‌ی دڵ و لار و له نجه‌ی ڕۆحی غه‌ریبی منی
گه‌ر ووشه بێت له‌تۆ فێربووم
گه‌ر جوانی بێ و خۆشه‌ویستی
سه‌رچاوه‌كه‌ی له تۆ تێر بووم
كێ دای بهمن سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستی گڕی دایك
كێ به‌خشی به دڵ سۆز و ئاوازی به‌زه‌یی باوك
من به‌فر به سه‌رمه‌وه سه‌ما ده‌كات
مووی سه‌رم سپی ده‌كات
وه‌ك خه‌زانی زه‌رد به‌بایی ده‌كات
په‌رژینی دڵ به‌ره‌و شكاندن ده‌چێ
وا لافاوی مه‌رگ خواری ده‌كات
ئێسك و پروسكم چه‌ماو ده‌كات
سنه‌و به‌ری ڕۆحم پیر ده‌بێ
ئه‌ژنۆم بۆ خاك ڕاده‌كێشێ
ئاسمانی ژیان تاوه‌بارانی هه‌وری ڕه‌ش دێنێ
ته‌رزه‌ی چیخم به‌سه‌ردا ده‌بارێنێ
ئاخ هاتن ده‌ڵێن ئازادیمان بۆ هێناون
ئاشتی و هیوا له ده‌ستی ئێمه وه‌ك دیاری وه‌ربگرن
وه‌رن له‌سه‌رچاوه‌ی كانی ئێمه بخۆنه‌وه
پێتان ده‌ڵێم ئاشتی یه‌كه‌تان
كۆترێكی ئه‌فسانه‌یه و
له ڕاستی دا شه‌مشه‌مه كوێره‌ی ناو ئه‌شكه‌وتی ترسناكتان بۆ هێناوین
ئاشتی یه‌كه‌تان چه‌كی ئه‌تۆم و
هێواكهتان كوشتنی كۆمه‌ڵ و جینۆسایده
بۆنی خۆشتان بۆمب پرژێنی كیمیایی یه
له كام كانی كواكانیتان
ئێوه ڕووباری لێلاَوی ڕه‌شن
له‌سه‌رچاوه‌ی ئایدزتان بخۆینه‌وه
یان له‌تاوی ( ئهنشێزو فرێناتان ) بتلێینهوه
كامه كانی ؟ كامه هیوا ؟ كامه ئاشتی ؟
ئه‌ی سه‌ركرده قالۆنچه‌كان!
ئه‌ی سه‌ركرده‌ی سیسركه‌كان!
ئیتر به‌سه كلكه له‌قێ
وه‌ك توتكه سه‌گ دواكه‌وتوون
به‌سه ئیتر هه‌ڵپه ساردن به‌قا چیاندا
سه‌رتان به‌رزه بۆ ده‌ستی گلاَوی ئه‌وان بۆ داواتان
سه‌رتان شۆڕه له داوامان
سوێندتان ده‌ده‌م به و خوایه‌ی كه به دێهێنهری زه‌وی و ئاسمانه‌كانه
وه‌رن سه‌یری كۆڵوانه‌ی داچهكاوی قوڕاوی پیرێژنه‌كان به‌كه‌ن
وه‌رن سیری چه‌فته‌ی كچانی كنگر هه‌ڵكه‌نی نیشتمان كه‌ن
هه‌ڵده‌كه‌نن خاكی نیشتمان بۆ پاروه نانێ
هه‌ڵی ده‌كه‌نم به شیشی ده‌ستی ئه‌وان چاوی كه‌متیاری و سه‌گاوی و روو زهردهیتان
وه‌رن سه‌یری ڕیش چه‌رمووی شقارته فرۆشی ده‌س له‌رزۆكی ڕۆژگارم كه‌ن
وه‌رن سه‌یری لاروله‌نجه‌ی منالاَنی بۆیاخچی و عه‌لاگه فرۆشی وولاَتم كه‌ن
وه‌رن سه‌یری سك سوتاوی دایكی شه‌هید و بێوه ژنانی كوردستان كه‌ن
وه‌رن بگرین به‌ڵكو فرمێسكتان تاوانتان بشواته‌وه
به میوه‌ی ئه‌نفال بیرتان ده‌هێنمه‌وه
به چه‌ره‌سی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌تان تۆێنمهوه
بهبالیسان و ڕاگواستنی به‌رزانی یه‌كان
ده‌تان ترسێنمهوه
بیركه‌نه‌وه ... بیركه‌نه‌وه
بیركه‌نه‌وه له‌دیواری لاروخاوی وولاَتم
بیركه‌نه‌وه له چرای دیواركۆی فوو لێكراوی خاكم
سه‌یری فرمێسكی كه‌ركوكم
وه‌ك ( ئه‌سیری ) گڕو تاڤگه‌ی شعری خه‌م و خوێن ده‌هۆنێته‌وه
ئه‌ی خانه‌قین ئه‌شك و حه‌سره‌ت
له ئه‌ڵوه‌ندا به‌با دهكاو
ده‌ست نوێژ بۆ نزایه‌ك ده‌گرێته‌وه
دیسان له خانه‌قای دڵی خۆمدا خه‌ڵوه‌ت ده‌گرم
من موریدی خانه‌قای دڵی خۆمم
بۆ دیوانه‌ی ئه‌م دڵه شێته‌م شه‌یدا ده‌بم
پێتان خۆش بێ ویان ناخۆش بێ
له ده‌م كه‌له‌وه سهردهردێنم
به هه‌وای گوڵه شه‌وبۆ
چۆن شه‌ونمێك ته‌ڕی ده‌كات
ئارام ده‌گرم
له چه‌می خوری هه‌ناسه‌مدا
بۆ تۆڵه‌یه‌ك شه‌پۆل ده‌گرم
له خه‌زانی زه‌ردی لێوم
بۆ زستانی سارد‌و سه‌رما
وه‌نه‌وزی بێ خه‌وی ده‌چێژم
ئارام ده‌گرم
تا له كۆتایی ته‌مه‌نمدا
بۆ دواجاره ئارام ده‌گرم
بهلاَم ؟
كۆرپهم ڕۆڵه به‌رخم
چاوم له گڕوگاڵی خۆشی تۆیه
زه‌رده خه‌نه‌م بۆ نزگهری گه‌وره‌ی تۆیه
من له‌سه‌ده‌ی تاواندا له دایك بووم
بهلاَم تۆ له‌سه‌ده‌ی كۆشش هه‌نگا و ده‌نێیت
كۆشش بكه به هێز و باوه‌ڕ و تینت
تاله ده‌روازه‌ی خه‌می كرێكار و جوتیاراندا ئارام بگری
ببه به دڵۆپه‌ی ئاره‌قی ماندووی كرێكارێك
ببه به سه‌رینی نه‌رمی ژێر ئه‌نیشكی جوتیارێك
ببه به هۆنراوه بۆ منی هۆنه‌رێك
ببه به ده‌نگێك تا له ئۆقیانوسی تاواندا
به شه‌پۆلی بالاَی ڕاستی دا ئارام به‌خشی كۆششێكی ئه‌رخه‌وانی بیت
وه‌نه‌وزه نه‌ده‌یت وه نهوز بۆ تۆ سته‌مه
سه‌ری گێژ و چاوه‌ڕوانی پاره نه‌بیت
نه‌وه‌ك كوششت ببێته ژیله‌مۆ
به فوویهكدا به ئاسمانی سایه‌قه‌ی شینی كاڵدا بچێت
ڕۆڵه به‌رخم هه‌ناسه‌كه‌م
من دیواری لاروخاوم
چرای فوولاێ كراوم
له ده‌ربه‌ندی ترسنۆكی توامه‌وه
له‌به‌هاری دڵی ئه‌وین نوسرامهوه
وه‌ك به‌فری به‌هار له گوێ چه‌می ته‌نهایدا بوومه هه‌ڵم
دیسانه‌وه بارانی خه‌م ڕژاندمیه سه‌رتاشه به‌ردێك
هیواش , هیواش سه‌ری شۆڕم برده خوارێ
هه‌تا هه‌تایه له ناو زه‌وی دڵی دایكم سه‌رم نایهوانێ
دیسان له ده‌م كه‌له‌وه سهردهردێنم
وه‌ك جریوه‌ی چۆله‌كه و
گمه‌گمی كۆترێك
هاوینی فه‌قیرانه ده‌پچڕێنم
من ملوانكه‌ی یاقووت....
له ناخی ده‌ریاوه مه‌رجان و گه‌وهه‌ر
بۆ ئه‌م بیره ده‌ردێنم
ده‌یكه‌مه پاوانه‌ی پێ ی
تا جوانتر بیناسم
له ئاوی سازگاری ده‌خۆمه‌وه
سه‌رچاوه‌كه‌ی به كه‌ڵه‌كی خۆشه‌ویستی ده‌یوه‌ستێنم
كوردستانیش ده‌كه‌مه دارێك
خزمه‌تی ده‌كه‌م ئا وی ده‌ده‌م
تا له سێبه‌ری دا حه‌سانه‌وه‌م
بۆ دوا جار بكه‌م به كاژین و
تاژینی خۆشه‌ویستی
تیا دروست كه‌م و بڕهڤێنم
ماکوان[/size]