بابه‌ت: :: گفتوگۆیه‌ک لــــهژێــــــر گڵ‌دا ::
گفت‌و گۆی ئاکام و ئیڤان له ژێر گڵ‌دا
ئاکام
گوڵه‌که‌م؟ بۆ بێده‌نگیت؟!؟!؟
بیرت ئه‌که‌م.....
من له‌ژێر ئه‌م گڵه بێڕهحمهشدا
بڕوات هه‌بێت
چاوه‌ڕوانی چرپه‌یه‌کت ده‌که‌م
دهسهرێکم لێبه!!
عه‌یامێکه نه‌مبینیویت ئازیزه‌که‌م
ئیڤان
من لێره‌وه گوێم لێته چۆن با‌نگم ئه‌که‌یت
ئاگام لێیه چۆن به فرمێسکه‌وه لای فریشته‌کان
هه‌مو ساتێ باسم ئه‌که‌یت
به‌ڵام چۆن بتوانم بگهمهلات
تا ئه‌و ماچه‌ی له‌سه‌ر زه‌مین له منت نه‌دی
له‌م مه‌رگه‌دا بۆت که‌مه خه‌ڵات
ئاکام
شازاده‌که‌م ده‌پێمبڵێ
چۆنی؟بیری ژیان ناکه‌یت؟
بیری وڵاته بێنازه‌که‌مان و
سۆزی دایه‌و بابه ناکه‌یت؟
دهبۆم باسکه ئێستا تۆ لهکوێیتو ؟ چی ئه‌که‌یت؟
ئیڤان
من ئێستا له باوه‌شی فریشتهیهکدام
باسی ڕۆژانی زانکۆی بۆ ئه‌که‌م
باسی ناپاکی و زۆرداری
مرۆڤه‌کانی سه‌رزه‌مینی بۆ ئه‌که‌م
ئه‌زانی ئه‌م فریشته‌یه هه‌رگیز منی نه‌ناسیوه
جارێ ئه‌و ئه‌شقه‌ی چاوانمانی قه‌ت نه‌دیوه
چه‌نێ گریا بۆ هه‌ردوکمان؟
ئیدی من بیری کێبکهم
ئه‌ی ئه‌وانه نه‌بونه هۆی لهیهکبونمان؟؟
ئاکام
هه‌ناسه‌که‌م ئا له‌م گۆڕه تاریکهمدا
چاوه‌کانت چوتێک مۆمن و
کزه کزه بۆم ئه‌سوتێن
یادگاریه‌کانت دانه‌دانه
ده‌بنه نه‌مامێکی سه‌وزو
له‌م گڵه وشکه‌ی سه‌رم ده‌ڕوێن
به‌ڵام لێره‌ش هه‌ر لێم دوری
بۆیه زو زه‌رد ده‌بن و هه‌ڵده‌وه‌رێن
ئیڤان
بڵێم چی قه‌ده‌رمان وایه
له‌هه‌مو کوچه‌یه‌کی ژین‌دا
ئاشقمان پێ ناڕه‌وایه
به‌ڵام بڵێ سوپاس بۆ خوا
به‌س نیه بۆ ده‌ردی دوریمان
ئاله‌م مه‌رگه لوت به‌رزه‌دا
گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌م نامانه ده‌وایه؟؟!!!
ئاکام
ده‌ستت بێنه وه‌ره بفڕین
با ئه‌م ئاسمانه به‌رینه‌دا
به‌س خۆم و خۆت وه‌ک په‌روانه باڵ بگرین
سڵاو له ئه‌ستێره‌کان ئهکهینو له‌لای مانگیش پشو ئه‌ده‌ین
باوابزانین ئاسمان ده‌ریایه
هه‌وره‌کانیش که‌شتین و
زه‌ویش هه‌ژدیهایه
ده‌وه‌ره نازداره‌که‌م ده‌ستت بێنه............
ئیڤان
ئای له‌و ساته‌ی به‌تۆده‌گه‌م
یه‌ک سات به ئازادی و دور له ترس
نیگایه‌کی جا‌وت ئه‌که‌م
به‌ڵام چیبکه‌م ژیانه‌که‌م
ئا له‌م گۆڕه بێڕهحمهشدا هه‌رچی لاواچه داخراوه
ده‌ست و پێشم به ئه‌سرینی ئه‌ستێره‌کان
به‌خه‌می په‌پوله‌کانی ئێره به‌ستراوه
ئاکام
سه‌برت هه‌بێت باوانم
یه‌زدان زۆر به‌ڕه‌حمه
بۆیه منیش باش ده‌زانم
هه‌ر ڕۆژێک دێت به‌یه‌ک بگه‌ین
تا ئه‌و ساته منیش هه‌رده‌م چاوه‌ڕوانم
تا ئه‌و ده‌مه ده‌بیه ڕوناهی چاوانم
ئێمه لێره به ئازادی چاوه‌ڕوانی یه‌کدی ده‌که‌ین
بۆیه هه‌تاماوم مه‌منونی ئاسمانم
گوڵم دڵته‌نگ مه‌به تاقانه‌که‌م
من و تۆ به‌یه‌ک کراوین هه‌ر پێکده‌گه‌ین باوانم
ئیڤان
خۆشم ئه‌وێی
به‌قه‌د مه‌رگ به‌قه‌د ئه‌وین
هێنده‌ی خه‌مه‌کانی سه‌رزه‌مین
خۆشم ده‌وێی هێنده‌ی ئاسمان
هێنده‌ی بێ نازی کوردوستان
خۆشم ئه‌وێی
زیاتر له بێویژدانی مرۆڤه‌کان
قوڵتر له ده‌ریای فرمێسکی کیژۆڵه‌کان
دڵنیابه له‌م گۆڕهشداو
له ڕێگا گوڵزاره‌کانی به‌هه‌شتیشدا
چاوه‌ڕێتم
به‌ڵێ من خۆشم ده‌زانم .......
ئاشقێکی یه‌کجار شێتم
ئاکام
گه‌ر تۆ شێت بیت من شێت ترم
بهمردویهتیش من ئاماده‌م
سه‌د جاری دی له پێناوی نیگایه‌کت بمرم
خۆشم ئه‌وێی
زۆر زیتر له‌وه‌ی خۆت ده‌یزانی
هێنده‌ی جوانی و خه‌مباری شه‌وانی سلێمانی
خۆشم ئه‌وێی
به ڕاده‌یه‌ک دور له زانین
زۆر زیاتر له خۆشه‌ویستی مهم بۆ خاتو زین
خۆشم ئه‌وێی
ئێجگار زیاتر له خۆشه‌ویستی فه‌رهاد بۆ شیرین
زیاتر له زۆردارانی سه‌ر زه‌مین
خۆشم ئه‌ویی
خۆشه‌ویستیه‌ک
دوو هێنده‌ی ئاسمان فراوان
سه‌د هێنده‌ی ئازاره‌کانی نیشتیمان
ئیڤان
توخوا به‌سه هه‌ناسه‌که‌م
ئه وشانه‌ت شێتم ئه‌که‌ن
به‌ره‌و ژوانه‌کانی زانکۆ‌و
زه‌وتی که‌س و کارم ئه‌به‌ن
من و تۆ هه‌رچه‌ند نێژراوین
به جه‌سته‌و ڕۆ له نێو ژیانا نه‌ماوین
به‌ڵام خه‌ونه‌کانمان گشتی زیندون
هیچ له خۆزگه‌کانمان نه‌مردون
من و تۆ له ڕۆژی قیامه‌ت
ده‌بینه خه‌ج و سیامه‌ند
ئاکام
خۆشه‌ویستی من و تۆ
نه زهریایهو نه ئاسمانه
نه داستانی ئاشقانه
نه فرمێسکی کوردوستانه
خۆشه‌ویستی من و تۆ
نه کۆرپه‌ی سه‌ر زه‌مینه
وه نه شه‌هیدی ئه‌وینه
خۆشه‌ویستی من و تۆ
پاکترین به‌هره‌ی یه‌زدانه
ناوی ئاکام و ئیڤانه
کـانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
كوردژین