بابه‌ت: :::: (دوا جار تۆبه) ::::
ئه‌م هۆنراوه‌یه پێشکه‌شه به هه‌موو مسوڵمانێکی کورد
(دوا جار تۆبه)
ئه‌ی خوودایه وا دوا جاره گه‌ڕامه‌وه دینی ئیسلام
ڕوو له قیبله و سه‌ر له سوجده پشتم له شه‌یتانی نه‌فام
ئه‌مڕۆ دوا ڕۆژی گووناه و کۆتایی به‌د ڕهفتارییمه
به‌ره‌وه ئیسلام هه‌نگاو ئه‌نێم گه‌ڕانه‌وه‌ی یهکجاریمه
چیتر نامه‌وێ سه‌رشۆڕ بم به‌ره‌و ئیسلام کات دره‌نگه
بۆ نه‌فامی ته‌مه‌نی زووم جه‌سته‌م شه‌که‌ت دڵم ته‌نگه
ته‌مه‌نێکم به گوومڕا رۆشت ئیتر به‌سه با بووه‌ستم
پاك که‌مه‌وه دڵی ڕه‌شم بۆ ئیسلام بێت بیر و هه‌ستم
ئێستاش کاتی په‌ڕه‌ی نوێیه کاتی تۆبه‌ی دوا جارییه
به‌ڵێن ده‌ده‌م ، گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ دینه‌که‌ت یه‌ك جارییه
هه‌تا هه‌تایه ڕوو له تۆ ، هه‌تا ده‌رگای تۆبه‌م ماوه
ئه‌مڕۆو به‌یانی دوام ئه‌خات ته‌مه‌ن کاتی نه‌زانراوه
که ڕۆح هاته سه‌ری لوتم ئه‌و کات تۆبه‌م قبوڵ نابێ
چی زووه فریای خۆم که‌وم با جه‌هه‌نه‌م جێگام نه‌بێ
زۆر بێزارم له‌و کاتانه‌ی ، که بۆ تۆم به ڕێ نه‌کردن
به‌و بێزاریه‌ش خۆشحاڵم چونکه نه‌که‌وته پاش مردن
خودایه زۆر سوپاس گوزار ئه‌مڕۆ که هۆش هاته‌وه خۆم
تۆ خوودا و خالقی منی ، منیش به‌نده‌ی بچووکی تۆم
به‌ڵێن و تۆبه‌ی دوا جاره به دڵ سوێند به ناوت ده‌خۆم
به بێگانه فریوو نه‌درێم ، دینی ئیسلامه دینی خۆم
حه‌مه_شوان