بابه‌ت: ههلوهستيك ده‌رباره‌ی واژووی سيروان
[size=16]
سلاو هاوريان
کاتيك واژووی ئه‌ندامی بهريزی يانه‌که‌مان{ سيروان} م بينی
ههلويستهيکی پێ کردم زۆر سه‌رسام بووم به‌و ووشانه‌ی که له
واژووهکهيه هه‌يه
پيم خۆش بوو ببيته تهوهريك و ئيمه هه‌موومان گفتوگۆی له‌سه‌ر که‌ين
بيروبۆچونمان له‌سه‌ر ئه‌و باسه بگۆرينهوه که لهتهوهرکهيه هه‌يه....[/size]
[size=16]
{زۆر كه‌من ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئه‌و ساته ده‌ژین كه تیایدا عاشق ده‌بن. عاشق بوون به مانا مرۆڤانه ساده‌كه‌ی نا، وه‌ك ئه‌وه‌ی كت و پڕ هه‌ست بكه‌یت دیلی مرۆڤێكی تریت و نا‌توانیت لێی ده‌ربازبیت و بیری لێ نه‌كه‌یته‌وه. به مانا سۆفیست و دینیهكهشی نا، كه عه‌شق جۆره په‌یوه‌ندیه‌كی قووڵه به خالیق و وێنه جیاوازه‌كانیه‌وه، به‌ڵكو به مانای ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه‌ی مرۆڤ وا لێده‌كات خه‌مخۆری مرۆڤ بێت، مرۆڤ به‌ره‌و په‌یوه‌ندیه‌كی قوڵ له‌گه‌ڵ ژیاندا به‌رێت و وا له مرۆڤ بكات بۆ مرۆڤه‌كانی دی بگری........}[/size]
[size=16] دوای خوينهوهکی زۆرم له‌سه‌ر ئه‌م واژوه
هه‌ستم کرد باس له خۆشه‌ويستی و عاشق بوون ده‌کات
هه‌رچه‌نده هیچ کامێکمان ناتوانین به ته‌واوه‌تی پێناسه‌ی ئه‌وین و خۆشه‌ویستی بکه‌ین، فه‌یله سوفی یۆنانی {سوقرات} به‌و هه‌موو لێهاتووی و کارامه‌ی خۆیه‌وه نه‌یتوانیوه پێناسه‌یه‌ک که شایه‌نی وشه‌ی خۆشه‌ویستی بێت بکات ئیتر ئێمه چۆن ئه‌توانین ، له‌وانه‌یه هه‌ریه‌که‌مان له به‌رخۆمانه‌وه پێناسه‌یه‌کی سانا بۆ خۆشه‌ویستی و عه‌شق دابنێیت به‌ڵام ئه‌وه نابێته پێناسه‌یه‌کی جێ گیر ، زۆربه‌مان ده‌ڵێین
(عه‌شق ده‌ریایه‌که ئه‌گه‌ر نه‌زانی مه‌له‌ی تیا بکه‌یت له‌وانه‌یه بخنکێیت ، زۆربه‌شمان ده‌ڵێین ، عه‌شق ژیانه و ژیانیش به خۆشه‌ویستیه‌وه خۆشه، وه‌یان ده‌ڵێین ژیان بێ خۆشه‌ویستی بونی نابێت، عه‌شق هه‌ناسه‌یه‌که ئه‌گه‌ر به‌بێ خۆشه‌ویسته‌که‌ت هه‌ڵی مژیت زۆر زه‌حمه‌ته جارێکی تر بتوانیتهوه ئه‌م هه‌ناسه‌یه وه‌رگریته‌وه ).....
وه‌ک زۆر به‌شمان ده‌زانین خۆشه‌ويستی ته‌نیا ئه‌وه ناگرێته‌وه که تۆ هه‌ستێکی پڕ ئه‌وینت هه‌بێت به‌رامبه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌گه‌زی خۆت نه‌خێر به‌ڵکو ( خۆشه‌ویستی دایک ، خۆشه‌ویستی نیشتیمان ، خۆشه‌ویستی هاورێیه‌تی ، خۆشه‌ویستی بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده ، خۆشه‌ویستی خزمایه‌تی ، ئه‌وانه و چه‌ندان شتر تر ده‌که‌ونه قاڵبی خۆشه‌ویستیه‌وه)......
به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێره مه‌به‌ستمه خۆشه‌ویستیه بۆ پێچه‌وانه‌ی ڕه‌گه‌زی خۆت و خۆشه‌ویستی و هاورێیه‌تیه به‌شێوه‌یه‌کی پاک له‌سه‌ر ڕێگایه‌کی ڕاست ......
ئه‌م دوو جۆره‌ی خۆشه‌ویستی هه‌ناسه‌یه‌کن له هه‌ناسه‌کانی ئه‌وین فرمێسکێکن له فرمێسکه‌کانی خۆشه‌ویسیتی ، گریانێکی به‌خوری خۆشین ......
بۆ ناسینی خۆشه‌ویستی به‌ر له هه‌ر شتێك به‌بروای من پێویستیمان بۆ گه‌رانه‌وه بۆ خودی ئاده‌میزاد هه‌یه ، به فاكته‌ره‌كانی رسكان و چه‌كه‌ره‌كردنی گوڵه رۆحییه‌كانی ویژدان و هه‌ست و نه‌ستی ، خۆشه‌ویستی زۆر له‌وه قوڵتره وه‌ك قرتاندنی گوڵێك یان ماچكردنی ئازیزێك یا به‌دیهاتنی ئامانجێك یا به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵینێك ، به‌ڵكه هه‌موو ئه‌وانه‌شه هه‌ر شته و تاموبۆی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و هه‌موویشی ده‌چنه ژێر ساباتی ئه‌و هه‌مێزه فێنكه ، به‌ڵام ئایا قوڵایی پێشتر به ته‌نكاو ده‌ستپێناكات ، ئینجا پله به پله به‌ده‌م شه‌پۆله تیژ و هار و سه‌رشێته‌كان تا ده‌گه‌یت به خۆشه‌ویستی .....[/size]
[size=16] چه‌ند بنوسم له‌سه‌ر ئه‌م تهوهرهيه کوتايی نايه
وه‌ك ئه‌و بيت دلۆپيك ئاو لهدهريايهك دهربينم
بۆ يهپيم خۆشه ئيتر بۆ ئيوهی ئازيز و خۆشه‌ويست جێ بيلم و
ئيوهش بۆچونتان بروژينن له‌سه‌ر ئه‌م تهوهرهيه
..........................[/size]