بابه‌ت: عــــهشـــق لـــێـــره ..
[center][/center]
[center][size=19] له‌م سه‌هۆڵبه‌ندانی عه‌شق و
وه‌رینی گوڵه گه‌نم و
گریانی شههیدستانه
عه‌شق چۆن ئه‌روێ؟
بڵێ چۆن؟
له ترسی سێبه‌ری چه‌قۆ و
ڕێژنه‌ی گولله و
تارمایی مه‌رگ
عه‌شق چۆن ئه‌کرێ؟
بڵێ چۆن؟
له سێبه‌ر چۆن هه‌تاو ئه‌چنی و
گولله کوا خه‌نده‌ی لێ ئه‌بێ؟
له مه‌رگ کوانێ هه‌ناسه؟
عه‌شق چۆن ئه‌ژی؟
بڵێ چۆن؟
نیگاکانت کۆکه‌ره‌وه دڵم ئه‌ڵێ عه‌شق لێره
له‌م زه‌وی وشک و بێرونه نه چرۆی ماچێ ده‌رئه‌کا
نه باران لێوی ته‌ڕ ئه‌کا
نه بایه‌ک قژی دادێنێ
نه بێشکه‌یه‌ک رای ئه‌ژێنێ
ئێره کێڵگه‌ی عه‌شق نیه
لێره وه‌رزی عه‌شق نیه
ئێره نیشتمانی مه‌رگه
مه‌رگی هه‌تاو
مه‌رگی مه‌ل و گوڵ و باران
ناڵه‌ی لێکترازانی خاک و
مه‌رگی شکۆ و
مه‌رگی سه‌نگه‌ر
ئێره ده‌ڵاڵخانه‌ی عه‌شق و
مه‌زادخانه‌ی ئازادی یه
عه‌شق لێره خه‌رمانه
سوتانی شه‌ری خۆکوژی یه
جه‌وهه‌ر جه‌لال[/size][/center]
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..
YASSIN OMER
[/size][/center]