بابه‌ت: عهزیس وه‌یسی گۆرانی له‌كه‌ركوك ده‌لێ
url=http://www.kurdup.com][/url] عه‌زیز وه‌یسی گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا، ئه‌لبوومێكی نوێی گۆرانی بڵاوده‌كاته‌وه و ئاهه‌نگێك له شاری كه‌ركوك ساز ده‌كات.
عه‌زیز وه‌یسی له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێر ده‌رباره‌ی نوێترین كاری هونه‌ری خۆی گووتی "ئێستا سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردنم بۆ ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌م، كه له هه‌شت تراكی گۆرانی پێكهاتووه".
له باره‌ی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كانی ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی، وه‌یسی گووتی "چوار له گۆرانییه‌كان تێكست و ئاوازی خۆمه، چوار گۆرانییه‌كه‌ی دیكه‌ش فۆلكلۆرن، به‌ڵام به شێوازێكی نوێ گووتوومهتهوه".
گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له‌م ئه‌لبوومه‌یدا گۆرانییه‌كی بۆ پرِۆسهی هاوسه‌رگیری گووتووه.
له باره‌ی چالاكی دیكه‌ی هونه‌ری، ناوبراو گووتی "له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، ئاهه‌نگێك بۆ ئاشقانی ده‌نگی خۆم له شاری كه‌ركوك دهگێرِم".
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "به‌رنامه" له كه‌ناڵی كوردستان كه دووچار تیدا ده‌ركه‌وتووه، عه‌زیز وه‌یسی گووتی "ستافی به‌رنامه‌كه داوایان لێ كردوومه ببمه ئه‌ندامی به‌رنامه‌كه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ برِیارێك بۆ ئه‌مه نه‌داوه".
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه، عه‌زیز وه‌یسی ماوه‌ی دوو ساڵه له‌رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی كردنی بۆ ئه‌و پارچه‌ی كوردستان، ئێستا خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره، به‌م دواییه‌ش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو كه له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه په‌لامار دراوه و بریندار بووه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌مه‌ی به درۆ خسته‌وه.
سه‌رچاوه........Peyamner.com