بابه‌ت: محمدحلو وازلهگۆرانى وتن ده‌هێنێت خۆى بۆ تۆمار كردنى قورئانى پیرۆزى ئامادةكردوة
محمد حلو واز له گۆرانى وتن ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى خۆى ئاماده بكات بۆ تۆمار كردنى قورئانى پیرۆزى به ده‌نگى خۆى
هونه‌رمه‌ند محمد الحلو بریارى تۆمار كردنى قورئانى پیرۆزى داوه به ده‌نگى خۆى و دواتریش واز له گۆرانى ده‌هێنێت له دواى ئه‌و تۆمار كردنه بۆ ئه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز كۆتا ئه‌و شتانه بێت كه وتبێتى ..
محمد الحلو به عربیهى راگه‌یاند كه ئه‌و فه‌توایه‌ى ئه‌زهه‌رى بینیوه كه رایگه‌یاندووه هونه‌رمه‌نده گۆرانى بێژه‌كان ئه‌توانن به ده‌نگه‌كانیان قورئانى پیرۆز تۆمار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك پاداشتێكى خوایى وه‌ك چاكه بۆیان بنوسرێت و حلو ده‌ڵێت به‌لام تۆمار كردنى قورئانى پیرۆز پابه‌ند بوونى ده‌وێت .
حلو ده‌یان زنجیره ته‌له‌فزیۆنى تۆمار كردووه و له‌وانه‌یش ( لیالى الحلمیه و زیزینیا و المرسى و البحار و قمر 14 و رمانه المیزان و چه‌ندین زنجیره‌ى رادیۆیى ..
حلو رایگه‌یاند كه له كاتێكى پێش راگه‌یاندنى فه‌تواكه‌ى ئه‌زهه‌ر ئه‌و ده‌ستى كردووه بۆ تۆماركردنى قورئانى پیرۆز و له‌و كاته‌دا بریارى تۆماركردنهكهى بۆ خۆیى و خێزانه‌كه‌ى و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێیان خۆشه گوێبیستى ببن دابوو
حلو رایگه‌یاند له دواى ته‌واو كردنى تۆمارى قورئانى پیرۆز به ده‌نگى خۆى جارێكى تر گۆرانى ناڵیتهوه و واز له گۆرانى وتن ده‌هێنێت بۆ یه‌كجارى , چونكه قورئانى پیرۆز و وته‌كانى خواى گه‌وره كۆتا شته كه كۆتایى به كاره‌كانى پێ بهێنێت .. وه قورئانى پیرۆز پێویستى به پابه‌ند بوون هه‌یه له هه‌موو ههلسوكهوتێكیدا بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ئاسته‌دا بێت كه شیاوى تۆمار كردنى قورئانى پیرۆز ببێت ..