بابه‌ت: كۆنسێرته‌كه‌ی موعین و جه‌مشید بلیتی به 30 دۆلاره
كۆنسێرته‌كه‌ی موعین و جه‌مشید بلیتی به 30 دۆلاره
PUKmedia هه‌ولێر/ حه‌مه‌سوار عه‌زیز
كۆمپانیای (j.k.entertanment) ی ئه‌مریكی كۆنسێرت بۆ هونه‌رمه‌ندان (موعین و جه‌مشید) له هه‌ولێر رێكده‌خات.
له‌مباره‌یه‌وه عیسا مێرگه‌سۆری نوێنه‌ری كۆمپانیا تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیار وایه ئه‌م كۆنسێرته رۆژی 24/9 له یاریگای فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت و شه‌وی دواتریش لهریستۆرانتی تارین به‌شێوه‌ی (vip) ده‌بێت و نرخی بڵێت له كۆنسێرتی یه‌كه‌م 30 دۆلاره‌و له‌وه‌ی دووه‌میش 300 دۆلاره به‌خزمه‌تگوزاریی و خواردنه‌وه‌وه، هه‌موو كه‌سێكیش سه‌ڵت و خێزان ده‌توانن له‌م كۆنسێرته ئاماده‌بن، بێگومان خه‌ڵكێكی زۆریش له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌تایبه‌تیش له وڵاتی ئێرانه‌وه رووده‌كه‌نه كوردستان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له كوردستان و له‌لایه‌كی تریش ئه‌و خه‌ڵكه رووی پێشكه‌وتن و ئه‌منیه‌تی كوردستان به‌چاوی خۆیان ده‌بینن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌و ئایا موعین به‌كوردی گۆرانی ده‌ڵێت، مێرگه‌سۆری وتی: بێگومان هه‌ڵبژاردنی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه به به‌رنامه‌بوو به‌تایبه‌تیش له‌ڕووی ئاستی هونه‌رییه‌وه، موعین هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوه‌و شوهره‌تی خۆی به وتنی گۆرانی فارسی دروستكردووه و بۆیه هه‌ر به‌فارسی گۆرانی ده‌ڵێت به‌ڵام ئێمه هه‌وڵمانداوه چه‌ند گۆرانییه‌ك به كوردییش بڵێت، وه‌كو ئه‌زموونیش ئێمه پێشتر چه‌ندین كۆنسێرتی ترمان رێكخستووه بۆ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی كورد، ئه‌گه‌ر له‌و كۆنسێرته‌ش سهركهوتوبووین ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بین و هونه‌رمه‌ندانی میللـه‌ته جیاجیاكانی تر بانگهێشتی كوردستان ده‌كه‌ین و ره‌نگه له‌داهاتوو كۆنسێرتی هاوبه‌ش بۆ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانی میلله‌تانی تر رێكبخه‌ین.
بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تیش بۆ ئه‌م جۆره كارانه مێرگه‌سۆری ئه‌و كاره‌ی به ئه‌ركی حكومه‌ت نه‌زانی و وتی: ئێمه بلیت ده‌فرۆشین و ئه‌مكاره ده‌چێته قاڵبی بزنسس، بۆیه ئه‌ركی حكومه‌ت ته‌نها مۆڵه‌تدان و دابینكردنی شوێن و ئه‌منیه‌ته.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی زۆر جار زانایانی ئایین گله‌یی له رێكخستنی ئه‌و جۆره كۆنسێرتانه ده‌كه‌ن و به‌شیاوی ئایین و دابونه‌ریتی كورده‌واریی نازانن، عیسا مێرگه‌سۆری وتی: زۆر رێزم هه‌یه بۆ گله‌یی و تێبینیه‌كانی پیاوانی ئایینی به‌ڵام ئه‌م جۆره كارانه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی ئیسلامیش ده‌كرێت و ده‌وڵه‌ته‌كانیان رێگایان پێ ده‌ده‌ن، چونكه سازدانی ئه‌م جۆره چالاكییانه‌ش به‌شێكه له پێشكه‌وتنی وڵات و تا كه‌ی هه‌ر داخراوبین با ئێمه‌ش ده‌رگاكانمان به‌ڕووی وڵاته‌كان و جیهانی ده‌ره‌وه بكه‌ینه‌وه، جگه له‌مه‌ش هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی كه بانگهێشتمان كردوون موسڵمانن و باوه‌ڕیان به ئایینی پیرۆز هه‌یه.
ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت
ئیدی نازانم..
چۆن سنگ ئه‌نێت به عیشقه‌وه !!!