بابه‌ت: زه‌ریای ئه‌وین (بێ خه‌م به! ده‌بی به ئینسان)
شیعری ڕۆیارد كیبلینگ، حیكمه‌ت ئه‌لحاج كردوویه به عه‌ره‌بی، ئیلاف 23\5\2007
[size=24]زه‌ریای ئه‌وین[/size]
[size=16](ئه‌ی كچی خۆم ئه‌ی كوڕی خۆم!
ئه‌گه‌ر توانیت ئه‌وكاتانه‌ی كه‌س باوه‌ڕی پێت نامێنێ،
باوهڕێت به‌خۆت قایم بێ،
ئه‌گه‌ر توانیت چاوه‌ڕێ بی،
بێ ئه‌وه‌ی قه‌ت چاوه‌ڕوانی بێزارت كا،
ئه‌گه‌ر توانیت ئه‌وكاتانه‌ی ئه‌وانی دی ڕاستی ناڵێن،
ڕاستی بڵێی،
ئه‌گه‌ر توانیت خۆت وا نیشان بده‌ی وه‌ك هه‌ی،
ئه‌گه‌ر توانیت به‌رده‌وام خه‌ون ببینی،
بێ ئه‌وه‌ی ڕێ بده‌ی خه‌ون داگیرت كا،
ئه‌گه‌ر توانیت هه‌میشه بیر بكه‌یه‌وه،
به‌بێ ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه، بكه‌ی به‌دوا ئامانجی خۆت،
ئه‌گه‌ر توانیت ته‌واو وه‌ك یه‌ك
پێشوازی له سه‌ركه‌وتن و شكست بكه‌ی،
ئه‌گه‌ر توانیت له دوای دۆڕاندنی هه‌ر چی شكی ده‌به‌ی،
دیسان ده‌ست پێ بكه‌یه‌وه،
ئه‌گه‌ر توانیت له ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتا،
لایه‌نه باشه‌كانی خۆت له كیس نه‌ده‌ی،
ئه‌گه‌ر خزم، دۆست یان دوژمن، ئازاریان دای و ههڵنهچوویت،
بێ خه‌م به! سه‌ركه‌وتوو ده‌بی له ژیانا،
بێ خه‌م به! ده‌بی به ئینسان،
ئه‌ی كوڕی خۆم، ئه‌ی كچی خۆم!)[/size]
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن(3)
________________________
بڵاوم کردۆتەوە لە:
https://www.facebook.com/sarhangmuhsin2 … 0260969848