بابه‌ت: جــهلاد و په‌پوله ، به‌ختیار عه‌لی !
[center][size=18]بچوکی رۆحی تۆ، بچوکی هه‌موو جوانیه‌کانی وجوده
ئه‌ی مرواری کۆنتر له سه‌ده‌ف
من نهشتهرێکم له پێش ژیانه‌وه ئه‌رۆم
تۆ پێکه‌نینت پێش به ختیاری که‌وتووه
هێنده باڵه‌کانت مه‌ده به‌یه‌کدا ، ژیان کوا به‌رگه‌ی تۆفانی وا ده‌گرێت
ئه‌م هه‌موو نازه به‌سه‌ر پایزدا چ مانایه‌کی هه‌یه ؟ که مه‌وداکان لێره‌وه تا قیامه‌ت ماڵی تۆن
ئه‌ی ئه‌وه‌ی که‌رنه‌ڤاڵه درنده‌کانی به‌هار پردهکهیت له نه‌سیمی دوور
نهێنی من وه‌رگێره سهرزمانێک گوڵه‌کان نه‌توانن بیخوێننه‌وه
تۆ پشویه‌کی خودایت له نێوان دروست کردنی دوو د‌رکی باغچه‌دا
منیش بێزاریه‌کی خودام له نێوان خوڵقانی دوو کۆتردا
هه‌ر من و تۆ ده‌گه‌ینه ئه‌و سه‌ری دونیا
هه‌ر من و تۆ له‌و سه‌ری خه‌لیقه‌ته‌وه ، کورت کراوه‌ی هه‌موو ته‌فسیره‌کان ده‌هێنینه‌وه بۆ باغچه
یه‌کی کتێبێکی کورت کراوه‌ی تۆفانهکانمان پێیه
له‌وێدا سه‌رله‌نوێ به‌سه‌ر بازنه‌کانی وجودا دابه‌ش ده‌بین
تۆ بۆ جوانیه‌کی کورت له نێوان مه‌نجه‌نیق و تهزهدا
من بۆ وه‌ستانێکی بچوک له نێوان سڵاوی دوو خونچه‌دا .
بــهخــتیار عــه‌لی
[/size][/center]
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..
YASSIN OMER
[/size][/center]