بابه‌ت: تكایه .... له ته‌نیایدا بمخوێنه‌ره‌وه
مرۆڤێكی خۆئازادنهكردو، گرێ كوێره‌ی داهێنا
بوون پرسیاری دروستكرد، پرسیار ئازادی ده‌دۆزێته‌وه، هه‌وڵدان به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، كۆڵنه‌دان ده‌یپارێزێت
یاسا وه‌ك په‌ڕه‌شوت وایه، كونی تێبوو كاری پێناكرێت
ئه‌وه‌ی بتوانێت دوو ناكۆك پێكبهێنێت، كه‌ی بیه‌وێت، ده‌توانێت تێكیان بداته‌وه
لاواز به‌رامبه‌ر بوون، تۆڵه‌ی شتێكت لێده‌كاته‌وه، كه تۆ لێی به‌رپرس نیت
وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كان لای وشه‌كانه
هه‌موو شه‌ڕێك سینه‌مای بێ بلیته
به‌رده‌وام به هه‌ر كه‌سێك سه‌رسام بێت، وه‌ك ئه‌وه وایه، خۆت سه‌رت نه‌بێت
ناشرینترین دیمه‌نی مرۆڤ، ساته‌كانی تووڕهبوونیهتی
یه‌ك چركه تووڕه‌بوون، گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتت له ده‌ست ده‌دات
مرۆڤ چه‌ند پێویستی به ئۆكسجینه، هێنده‌ش پێویستی به ڕێزلێگرتنه
نا‌توانیت ڕێز له هه‌موو كه‌س بگریت، به‌ڵام ده‌توانیت ڕقت له كه‌س نه‌بێت
مرۆڤی به‌سۆز له خشته‌بردنی ئاسانه
هه‌ر ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز بنیادبنرێت، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
مرۆڤی بچووك ئامانجه‌كانی هێنده‌ی خۆیه‌تی
ڕۆڵه سه‌ره‌كییه‌كانی شانۆی ژیان گه‌وج ده‌یبینێت
گه‌وجێك به‌سه بۆ شێواندنی ئاسایشی وڵاتێك
ئه‌ركه‌كانی گوێ ته‌نها ڕاگرتنی چاوێلكه و هه‌ڵواسینی گواره نییه
ئه‌وه‌نده هه‌وڵی پێنه‌كردنی هه‌ڵه‌كانت ده‌ده‌یت، جوانتروایه دانی پێدابنێت
ئاماده‌یه هه‌موو ته‌مه‌نی (باج)ی نه‌زانین بدات، به‌ڵام به سووكایه‌تی ده‌زانێت بڵێ نازانم
درۆیه‌ك نییه، بتوانێت له بازگه‌ی مه‌عریفه‌ی قوتاربێت
لای گێل، زانا تێكچووه
هه‌تا له نیشتیمانه‌كه‌ت دووركه‌ویته‌وه، ئه‌ركه‌كانت سه‌ختر ده‌بن
خوێندنه‌وه‌ی خۆت، له خوێندنه‌وه‌ی سه‌دان كتێب گرنگتره
خوێندنه‌وه‌ی خۆت، كۆدی تێگه‌یشتنه‌كانه
هه‌تا ڕێژه‌ی خۆپه‌رستیت زۆربێت، كه‌م له خۆت ده‌گه‌یت
گرنگ نییه دره‌نگ تێبگه‌یت، گرنگ ئه‌وه‌یه گه‌وجانه ژیان نه‌به‌یته سه‌ر
كه‌ی خۆتت ناسی، ئه‌و كاته بێخوتێههڵقورتاندن له كاروباری خه‌ڵكی ده‌توانیت زۆر له نهێنیه‌كانی مرۆڤ بزانیت
كارێك به‌نهێنی ده‌كه‌م، كه ئاشكربوو بتوانم به‌رگری له خۆم بكه‌م
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه
باوه‌ڕبه‌خۆنه‌بوون، له خۆڕوانینه به چاوی سووك
مرۆڤی گچكه ناتوانێت گه‌وره بیربكاته‌وه
هه‌تا نه‌زانیت چی سوكایه‌تییه، نا‌توانیت له ده‌سه‌ڵات تێبگه‌یت
له ده‌سه‌ڵات تێنه‌گه‌یت و بمریت وه‌كو ئه‌وه وایه نه‌هاتبیته ژیانه‌وه
له نه‌زانییه‌وه دڵكراوه به سیمبوڵی خۆشه‌ویستی
هه‌رچی سوێندی بۆ خواردی جێگای متمانه نییه
هه‌تا قۆناغه‌كانی ترس نه‌به‌زێنیت، نا‌توانیت مرۆڤێكی ئازابیت
هه‌رچی ویستی لێی بترسی، پێویستی به ڕێزلێگرتن نییه
نه له ترس‌دا ڕێز هه‌یه، نه له ڕێزدا ترس
مرۆڤی تووڕه له ئه‌ركی ناحه‌زه‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه
مرۆڤی نائاسایی تووڕه ده‌بێت، فڕیودهرانه په‌روه‌رده‌كراو ده‌پاڕێته‌وه
هه‌رچی لێی بترسی لێی تێناگه‌یت
له تووڕه‌بووندا نه‌جوان ده‌كرێت، نه‌جوان ده‌گوترێت
سایتی :خۆزگه
بارزان سه‌عید گه‌وهه‌ر