بابه‌ت: چۆن سایته‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت
چۆن سایته‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت
له‌م ماوه‌یه ئه‌بینین سایتێكی زۆر ده‌كرێته‌وه‌و وای لێ هاتوه هه‌ر یه‌كه‌مان خاوه‌نی سایتێكین و شتی تیا بڵاو ئه‌كه‌ینه‌وه... به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه نیه كه ئێمه خاوه‌نی سایتێكین به‌ڵكو ئه‌وه گرنگه كه ئه‌و سایته‌ی ئێمه هه‌مانه چیه و چی تیا دا ئه‌نێین؟؟
گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و سایته چه‌ندێك ئه‌توانێت خزمه‌ت بكات؟؟؟
گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه تا چه‌ندێك ئه‌توانین ئه‌و سایته به‌رێوه‌به‌رین نه‌ك رۆژو دوو رۆژ به‌ڵكو هه‌تا له ژیاندا ماوین؟؟
گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و سایته‌ی دروستی ئه‌كه‌ین ئه‌و شتانه‌ی تیا دا ئه‌نێین كه ئه‌یزانین یان كه حه‌زمان لێ یه‌تی؟؟؟
ئه‌مانه‌و زۆر پرسیاری تر دێته پێشمان پێش كردنه‌وه‌ی و كرین و دروست كردن هه‌ر سایتێك!!
بۆیه پێم خۆش بوو لێره باسێك له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م ئایا چۆن بتوانین سایته‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو بكه‌ین و به‌ناو بانگی بكه‌ین و ببێته سایتێك كه رۆژانه هه‌زاران كه‌س بیكهنهوهو به په‌رۆشه‌وه چاوه‌رێی شتی تازه بن لێی؟؟؟
ئه‌وه‌نده ساڵه‌ی كه خه‌ریكی دروستكردنی سایت و له ناو ئینته‌رنێتم ئه‌م چه‌ند خاڵه‌م لا گه‌ڵاله بووه‌و به ئێوه‌ی ئازیزی پێشكه‌ش ئه‌كه‌م:
1-نه‌خشه‌سازی سایت: ئه‌وه بزانه یه‌كه‌م شت كه ئه‌بینرێت له ناو سایتهكانداو له یه‌كه‌مجار كردنه‌وه‌یدا تصمیمهكهیهتی پێش ئه‌وه‌ی بزانرێت ناوه‌رۆكه‌كه‌ی چیه!!!
بۆیه زۆر به جوانی هه‌وڵ بده شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌رنج راكیش دابنێ بۆ سایته‌كه‌ت.
2-دوای ئه‌وه‌ی بیرت له شێوه‌و هنخشهسازی له سایته‌كه‌ت كرده‌وه ئه‌و كات هه‌وڵ بده بزانیت چی تیا دا ئه‌نێیت؟؟ بزانه ئه‌م سایته بۆچیه؟؟ تایبه‌ته به چی؟ بهشهسهرهكیهكانی دابنێ له مێشكی خۆتدا.. ئه‌نجا به‌شه لاوه‌كیه‌كان هةڵبسهنگێنهو بزانه چی و چین..
3-ناوی سایته‌كه‌ت: بێگومان له هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه‌یه كه ئایا چ ناوێك بۆ سایته‌كه‌ت دا ئه‌نێیت؟؟ ئه‌بێت ناوی سایته‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی سایته‌كه‌ت گونجاو بێت نه‌ك ناوه ی سایته‌كه‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی زه‌وی و ئاسمانی فه‌رق بێت..
4-دروشمێك بۆ سایته‌كه‌ت هه‌بێت: ئه‌و دروشمه له‌چه‌ند ووشه‌یه‌ك پێك هاتبێت كه ره‌نگدانه‌وه له سایته‌كه‌ت بكات و هه‌ركه‌سێك ئه‌و چه‌ند ووشه‌ی بینی بزانیت مه‌به‌ست له بونی ئه‌و سسایته چیه..
5-نابێت به‌شێك هه‌بێت له ژێر دهستكاریدابێت: زۆر سایت ئه‌بینین كه له سه‌دا په‌نجای به‌شه‌كانی له ژێر چاككردندایه ... ئه‌وه گه‌وره‌ترین نه‌خۆشیه بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی سایت.. ئه‌و كه‌سه‌ی دێت دوو جار و سێ‌جار ئه‌و به‌شه له ژێر چاككردندا بوه ئه‌وه جارێكی تر سه‌ردانی ناكات.. بۆیه ئهكاتێك سایتێك دروست ئه‌كه‌یت ئه‌وه‌نده به‌شی بۆ بكه‌ره‌وه كه شتت هه‌یه‌و شتی تیایه نه‌ك ده به‌ش بێت و پێنجیان لینكی نه‌بێت..
6-ره‌نگی سایت: ئه‌بێت تۆ ره‌نگێكی تایبه‌تت هه‌بێت كه سایته‌كه زیاتر به‌ره‌و ئه‌و ره‌نگه بروات.. نه‌ك سایته‌كه وه‌كو په‌لكه زێرینه بێت.. ئه‌نجا چه‌ند ئه‌توانرێت ره‌نگی كه‌م به‌كار بێت و سایته‌كه‌ت چه‌ند ساده‌و پڕ له زانیاری بێت ئه‌وه‌نده زیاتر سه‌ردانی ئه‌كرێت.
7-وێنه: هه‌وڵی زۆر بده كه‌مترین وێنه له ناو سایته‌كه‌ت دابنێ.. چونكه چه‌ند وێنه‌ی زیاتری تیا بێت ئه‌وه‌نده سایته‌كه‌ت هێواش تر ئه‌كرێته‌وه‌و چه‌ند هێواشتر كرایه‌وه ئه‌وه‌نده كه‌متر خه‌ڵك تاقه‌تی هه‌یه سه‌ردانی بكات..
8-چه‌ند ئه‌توانی ساده‌بێت: هه‌وڵ بده سایته‌كه‌ت به كه‌مترین كلیك میوانه‌كانت بگه‌نه ئه‌و زانیاریانه‌ی داتناوه، ئه‌گه ركه‌سێك به چوار تا پێنج كلیك گه‌یشته زانیاریه‌ك كه له ناو سایته‌كه‌ی تۆدا هه‌یه ئه‌وه بزانه جارێكی تر تاقه‌تی نیه ئه‌وه‌نده كلیك بكات.
9-سكرپتی سایته‌كه‌ت: چه‌ند بتوانی خۆت شتێك بۆ سایته‌كه‌ت دروست بكه‌یت ئه‌گه رنا سكریپتێك به‌كار بهێنی.. گرنگ ئه‌وه نیه چ سكریپتێك به‌كار دێنی گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و سكریپته چه‌ند به ئاسانی ئه‌توانێت بابه‌ته‌كانت بۆ رێك بكات، بیر له‌وه مه‌كه‌ره‌وه هه‌ر رۆژه‌ی شێوه سكریپتێك بهكرا به‌ریت به‌ڵكو یه‌ك سكریپت و هه‌وڵی زیاتر بده كه چی تیا بڵاو ئه‌كه‌یته‌وه...
10-كۆتا قسه‌م ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بده سایته‌كه‌ت له كۆمپانیایه‌ك بكره كه وه‌ستان و كێشه‌ی نه‌بێت چونكه ئه‌گه رسایتهكهت له مانگێكدا چه‌ند جارێك وه‌ستا ئه‌وكات میوانه‌كان حه‌زیان بهسهردانكردنی نابێت...
به‌و هیوایه‌ی هه‌موان بتوانن سایتێكی باش و به سود دروست بكه‌ن..