بابه‌ت: وه‌ڵامێك بۆ ئه‌حمه‌د شوكر، سه‌رپه‌رشتیاری یانه
الاماکن کلها مشتاق
الک!!!!
ئه‌وه‌نده له‌یه‌كدی ده‌چین
قه‌ت نه‌ده‌بوو
له‌نێو دوو جه‌سته‌دا بژین،
هه‌مان پێشینه‌مان هه‌یه
چاو له‌هه‌مان ئاسۆ ده‌بڕین،
ڕێبوای هه‌مان شه‌قامین
به هه‌مان په‌یام سه‌رسامین،
هۆگری هه‌مان دێمه‌ن و
هه‌مان ڕه‌نگین،
تامه‌زرۆری هه‌مان ئاواز‌و
هه‌مان ده‌نگین,
په‌روه‌رده‌ی یه‌ك خاك و ئاوین
به یه‌ك خولیا گۆش كراوین،
به هه‌مان باده سه‌رخۆشین
هه‌مان پێكی خه‌م ده‌نۆشین،
به هه‌مان ئاگر سوتاوین
گرفتاری هه‌مان داوین،
قاڵبووی هه‌مان بۆته‌ی ئێشین
تا ئاستی شێتییی سه‌ركێشین،
كه ده‌په‌یڤین
قسه‌ی یه‌كدی ده‌ڵێینه‌وه
كه پێك ده‌گه‌ین
له یه‌كدیدا ده‌توێینه‌وه،
ئێمه دوو باڵی مه‌لێكین
ئێمه دوو دیوی كه‌لێكین، (*)
تۆ ئه‌وه‌نده له من ده‌چی
من ئه‌وه‌نده له تۆ ده‌چم
گه‌لێ جار له خۆم ده‌پرسم،
تۆ بڵێی ئه‌من، ئه‌و نه‌بم؟
2003.10.15
حمه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
(من و تۆ)
________________________________
(*) كه‌ل: كه‌ژ، چیا، شاخ، كێ‌و.