بابه‌ت: چۆن فایله شاراوه‌كانی ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پیشان ده‌ده‌یت
چۆن فایله شاراوه‌كانی ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پیشان ده‌ده‌یت.:
زۆر جار بۆ شاردنه‌وه‌ی فایله‌كانت ده‌توانیت بیان شاریته‌وه واته Hide بكه‌یت و جگه له‌مه‌ش زۆرجار ڤایرۆسه‌كان به فایلی شاردراوه بۆت دێت، بۆیه وا باشه ئه‌و فایلانه هه‌میشه له به‌رچاودا بن. ئه‌م كاره‌ش زۆر ئاسانه‌و ده‌توانیت به خێراتریت كات جێبه‌جێی بكه‌یت.
سه‌ره‌تا ده‌بڵ كلیك له‌سه‌ر My Computer بكه‌و له سه‌ره‌وه له مینوهكاندا بچۆره ناو Tools و دوای ئه‌ویش كلیك بكه له‌سه‌ر Folder Option وه‌كو چۆن له‌م وێنه‌یه‌دا دیاره:
به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌كو له‌م وێنه‌یه‌دا Folder Option نه‌بوو؟؟ بۆ ئه‌م كاره ئێمه به‌رنامه‌یه‌كمان داناوه ده‌توانیت سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌یت و به‌رنامه‌ی دوهه‌م كاره‌كه‌ی هێنانه‌وه‌ی فۆڵده‌ر ئۆپشنه. تكایه ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌ی كه فۆڵده‌ر ئۆپشنیان نه‌ماوه به‌كاردێت
كلیك لێره بكه بۆ په‌یداكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی كلیكت كرد ئه‌م روكاره‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت:
لێره‌دا وه‌كو له‌سه‌ره‌وه ده‌ستنیشان كراوه View هه‌ڵده‌بژێرین و له خواره‌وه ئیشاره‌تمان بۆ كردوه كه Show hidden files and folders هه‌ڵبژێره‌و له‌و دوو ئیشاره‌ته بچوكه‌ش وه‌كو چۆن دانراوه با چوار گۆشه‌كان به‌تاڵ بێت و به‌و شێوه‌یه بێت كه دامان ناوه.
دوای ئه‌مه كلیك له‌سه‌ر OK بكه‌و هه‌موو فایله شاراوه‌كانت بۆ پیشان ده‌دات.