بابه‌ت: »هۆنراوه جوانه‌کانی جیهانگیر جــاف »
هاوڕێیان پێم خۆش بوو کۆمه‌ڵێک هۆنراوه‌ی برای ئازیزم جیهانگیر جاف پێشکه‌ش به ئێوه‌ی به‌ڕێز بکه‌م
به‌یانیت باش کوردستان
نه سۆز‌و ئاواز‌و نوزه‌و نازی کۆنه‌که‌مان
نه دڵی من ته‌نگی من و ڕیشی سپی پیره‌مێردو زه‌رده‌ی پایزو گه‌ڵا ڕێزان
نه ئه‌برۆی هیلالی وئهگریجهو پرچی ئاڵۆزی کچه بێریان
نهقهدی پیرهدارو قه‌زوان و گۆیژ و بهڵاڵوکو کوێستان
به به‌فراوی ڕون و هه‌وای فێنک و ساز‌و ترێی ڕه‌شی نێو ڕه‌زان
کڵاوکوڕهو که‌وی خاڵ خاڵ و بازی به‌رزه فیری کڵاوکوتو ئاسنگه‌ران
له دڵمدا ده‌ژین کوردستان
خۆت و ته‌کیه‌و شێخ‌و ده‌روێشان
زمانی شیرین سۆران تا بارزان
کوچه‌و موریدو فه‌قێ و ئه‌هلی مزگه‌وتان
ده‌ڵێم نیشتیمان چه‌ندی من غه‌ریب بم چو به فرمێسک دڵ به گریان
به‌ڵێن ده‌ده‌م خۆت و چیا‌و نێرگزت سونبول بێت له‌سه‌ر سنگم ئه‌ی نیشتمان
سلێمانی رۆحی باڵ گرتوی من
به‌یانیه‌و دوای خۆرهه‌ڵات
دیسان هه‌وای سلێمانی سه‌رسنگم دهگرێو به‌رم نادات
ڕۆح هه‌ر وێڵه‌و دێ و ده‌چێت
ده‌ڕواو ده‌فڕێت به‌به‌ر مه‌وله‌وی و سه‌رادا
لێم زی‌زی نه‌بیت لێو زیز نه‌بوم کاتێک بارگه‌م لێکنا خۆم له باڵای غه‌ریبی دا
له جاوی تۆ ژیانم دی جێپێم جێهێشت له چوارچێوه‌ی ئه‌زمه‌ڕ و گڵه‌زه‌رده‌دا
والێره من مه‌لی ڕۆحم بۆت شه‌یدایه ئێواران وێڵه‌و ئه‌و ههردهگهڕێت به دوای لانه‌دا
چاوم هه‌ر دهفڕێو ناسره‌وێت ئاورینگی پاکی سه‌ر ڕحم بۆ ناردی به باڵنده‌ی نامۆیدا
چۆن زیزئهبم سلێمانی تۆ لێره سێبه‌ری به‌سه‌رمه‌وه له سپێده‌و زه‌رده‌په‌ڕدا
چه‌رخی زه‌مانه وای کرد ده‌ست به‌رده‌م دور بژیم لێت بۆت بنوسم له دوریدا
ئه‌ی له‌و ده‌مه‌ی دێمهوهلات پێهه‌ڵگری جوانیت بم له‌کوچه‌و شه‌قامه‌کاندا
به‌ڵێن ئه‌ده‌م چیدی نه‌ڕۆم جه‌ژنی مه‌رگی من بێت له سه‌یوان یان گردی جۆگادا
دڵ دیلی تۆ
ته‌نها چاوی مه‌ستت داگیری کرد مه‌مله‌که‌تی خۆشه‌ویستیم به‌ده‌نی کردم به دارا
بومه نیشانه‌ی خۆزگه‌ت وهۆگری جه‌مالت و‌دڵ بۆت پڕ ئه‌وین و پڕ ئێش‌و زارا
وڵاتی ئه‌شقم و دڵی پڕ جۆشم قوربانی گوڵێک بێت داته ده‌ستم
سه‌دا خۆش و به‌ژن شۆڕ دڵ وانه‌ی خۆشه‌ویستییه‌و په‌یمان بێت بۆ تۆی ده‌به‌ستم
ڕۆژ له دوای ڕۆژ شل‌و مل خان ده‌رگای دڵ ئاوه‌ڵایه‌و فه‌رشی سوری سه‌ره‌ڕێیه
دڵ دیلی تۆم هه‌ناسه‌که‌م ده‌فته‌ری سنگم پڕ له وشه‌ی پاک وخۆشه‌ویستیه بۆ تۆیه
هه‌ربۆیه ده‌ڵێم دڵ دیلی تۆیه‌و ئاشقه‌و خۆم دا‌و له‌م خولیایه
دڵخوازه‌که‌م چونکه له‌دوای باڵات چاوم هیچ جوانێک نابینێت له‌م دنیایه
ده‌سا وه‌ره ئامێزم به له‌نجه‌و سر نوکی پێ وه‌ره
گه‌ر هاتی به‌ره‌و ژوان به دڵ وه‌ره زوڵفت شانه‌که خۆت ته‌نیا وه‌ره
ئه‌مڕۆ له وه‌سفی تۆ
برژانگی تۆیه تیری جه‌رگی من
ده‌ستی نه‌رمی تۆدهوای دڵی من
گوێت له خرینگه‌ی بێت وا له گوێسوانه
بازنه‌و پاوانه هه‌ر له خۆی جوانه
ددان مرواری شلکه ڕێحانه
مان دوستت دارم له جه‌م جوانانه
تهبیبهکهی من شه‌یدای هیلالتم
وێرانه ماڵ‌و ئه‌شقی باڵاتم
جوانێ فیدای لهب و نازو ژوانی پڕ خهندهتم
یاسه‌مین نیگاهبانی گه‌ردن و باخی پڕ میوهتم
چهخماخهت لێدام په‌رۆش و په‌شێواوی زوڵفی پهشێواوتم
شل و مل گیان خۆت بامه‌ده من نێچیری ڕاوتم
له سێبه‌رت دا ده‌ژیم له گرمه‌و هه‌وری تاڵ و گهلاوهرین
له پایزی زه‌ردو باو به‌فرو ته‌رزه‌و گێژاوی ژین
ده‌سا مه‌یو مه‌یخانه به من چی تۆمنیشت فێر کرد
ببمه شه‌معی باڵات و تۆش به په‌روانه
نیگایه‌ک له باوه‌شی گه‌رمی تۆ
له باوه‌شی گه‌رمی تۆدا هه‌ناسه‌که‌م ئه‌بینم فریشته‌ی خۆشه‌ویستی له سیماتدا سه‌ما ده‌کات
لێڵی به چاومدا هات ئه‌ی ڕه‌قیبی ئاشقان ئێستا دڵ و ڕۆح خۆی قوربان و فیدا ده‌کات
ژانێکی گه‌لێ به سۆیه دوری له مانگ و ئه‌ستێره‌ی سیمای تۆ تیری موژگانه خۆی به دڵی مندا ده‌کات
له مه‌غریبدا نیگای چاومان تێکه‌ڵ ده‌که‌ین لهزهردهپهڕدا مانگه خواداهافیزی له ئاسمان ده‌کات
ئێستا شوێنێک شک نابه‌م له دڵدا پڕ له گریان بۆ ئه‌شقی تۆ نه‌بێت
بۆ هێشتت خۆشم بوێیت خۆ ئێستا ڕو له ئاسمانم له‌گه‌ڵ به‌فرا دێمه خوارێ
تۆ له‌په‌ڕه‌ی گوڵی سور ناسکتری شوشه‌ی عومرم مه‌شکێنه وڵاتی ئه‌شق به تۆوه جوانه
له ئێواره‌یه‌کی یه‌ڵدادا بۆت ئه‌نوسم له باغی ئه‌شقا ونم تینوم بۆ ماچێک له‌و لێوانه
ساقیا ده‌ستم دامانت مه‌ی ناخوازم ئه‌مڕۆ له وه‌سفی هیلال و قژی خا و بهژنو باڵا جوان
با به‌س بێت عیشوه
کچێ سپی ناسک و عه‌یاری باڵا چنار
خوێنی دڵی ئاشانت ده‌تکێ ده‌سته ده‌سته و هه‌زار هه‌زار
سه‌ربازی جه‌نگی به‌ره‌و تۆن ئه‌ی لێو قه‌یتانی چاو خومار
منیش فیدایهکم و به تیری موژگانت بوم بریندار
ئه‌وا منیش لاله شۆڕێکم له دوی غهزالێک بوم ده‌ربه‌ده‌ر
ئه‌وا دڵ خوازێک وبۆ ماچی عه‌یارێک ده‌گرم هه‌ردو ده‌ر
عیشوهباز له دورت له گۆڕی تهنگدام بگره ده‌ستم و بمهێنه ده‌ر
چ دادێکه هه‌رچرکه‌یه‌ک که ده‌رکه‌وێت نه‌مامی حه‌زو دڵم دهبزوێنێو دێته به‌ر
شه‌و شه‌یداو بێدارو ڕۆژ ون و خه‌م خوار ده‌سا نیگایه‌ک له تۆ ئه‌ی یاری عه‌یار
به‌ڵام ئاشقێکی وه‌ک من خۆناگرێ و کات تێپه‌ڕی بۆ ژوانێک خۆی دا له دار
پێنوس بۆ نه‌وڕه‌س
خانم ئه‌ی نه‌وڕه‌سی سپی من به‌حرێک له ئه‌وینم بۆته
نازانی نازه‌نین دڵ عه‌جه‌ب پڕ خۆزگهیهو عاشقته
ئه‌ی هه‌ناسه‌که‌م هه‌ی داد بۆ نیگات وزهردهی لێوی ئاڵته
منێک له‌م دورگه‌ی بێتۆییهدا دڵ ئینتیزاری هه‌ڵهاتنی په‌لکه زێڕینه‌ی پشت چاوته
گوڵم له تابلۆی عاشقانه‌دا ده‌تبینم نه‌وڕه‌سێکی زوڵف و ئاڵۆز و ته‌نیا ماوی
ئه‌م ئێستا وه‌ره‌و له دڵمدا هه‌ڵده ده‌واری پڕ له نازو خۆشه‌ویستی
ڕومه‌ت گوڵی په‌مه‌یی چ سه‌دایه‌ک له زارت بێت چریکه‌ی نهوڕهسێکهو دڵم ده‌بزوێنێ
به‌ده‌ن بلور له شه‌و بێداریدا دێته لام و بۆنی زوڵفی خاو په‌نجه‌ی نه‌رم ئهمخهوێنێ
خۆشه‌ویست مه‌رهه‌می زامی منه پهروانهکهم په‌رچه‌م وپاو پوزو پاوانه
شهمعتم له سهرابی محهبهتدا ونم ڕێگه ده‌بڕم بۆ گرتنی به‌ی و بۆ مژینی ئه‌و لێوانه
منم ده‌روێشی جوانیت
وێڵم عه‌وداڵی دۆزینه‌وه‌ی توله ڕێی به‌ره‌و تۆم گوڵم
تین‌و تاسه‌و ماندوی غه‌مم بۆ تکه ئاوی لێوت ڕێگه ده‌بڕم گوڵم
هاتنێک بۆلای تۆبێت شهوهزهنگبێت به‌ری به‌یانه دڵم
تروسکه‌ی ئه‌وینم لێونه ده‌واری خۆشه‌ویستی له کوێ هه‌ڵده‌م گوڵم
به‌ندی دڵ پسایه غه‌م ئۆقره‌ی نه‌ما به زوڵفی داوت گرێی ده‌وه گوڵم
نابینم ئه‌ستێره‌ی گه‌ش له ئاسمانی حه‌زم هه‌ر لێزمه‌و بارانه بۆ من گوڵم
دڵ حاڵ گرتوی نیگایهکهو بۆجارێک بێت ڕومان تێکه ڕۆحه‌که‌م
خانه‌قای دڵت بێدهروێشهو دڵی ئێمه داکه گیانه‌که‌م
له له‌بو سینه‌و گه‌ردنی زه‌ردت بێبه‌شمان مه‌که چاوه‌که‌م
گه‌ر دوگمه‌ی باغت بترازێت ئه‌وا من مهم و مه‌جنون و دێوانه ئاکهیت گیانه‌که‌م
گه‌ر پێت بڵێم
ویستم بڵێم خوێنی دڵی من ئه‌تکێت که پێکراوه به موژگانی شل و شۆخێ
ته‌نیایه‌و له سهحهرو سه‌حرادا وێڵه‌و له دوی تیله چاوێک ده‌گه‌ڕێ
دڵ کۆرپهیهکهو ده‌گری له دوت ئاوێته‌ی سه‌داو نیگا‌و چرپهته
ده‌ست و په‌نجه شابهی زوڵفی کاڵ و لێو تینوی شیله‌ی لێوته
ئه‌زیزم له‌م بیابانی محهبهتهدا ڕێگه گرتوم و وێڵی سێبه‌ری باڵاتم
منێک باخه‌وانی باخت و ئاشقی زه‌رده‌به‌ی خهبدهی لێوی کاڵتم
شه‌پۆلی ده‌ریای حه‌زم دێت وخۆی له‌که‌ناری خۆشه‌ویستیت ده‌دات
ماچێک وبۆنی نێرگزی ئه‌م به‌هاره دێت وخۆی له زوڵفی کاڵت ده‌دات
گه‌ر نیگاکێش و گه‌ر فه‌رهادێک بم ئه‌وا ده‌کێشم نیگات یارێ
هه‌ر نیگا‌و هه‌ر خه‌نده چ فرمێسک‌و چ چرپه له تۆ ده‌کات دڵی من تیمارێ
فکرێک بۆ وه‌فات
ئه‌رێ پێکه‌نینم بۆچیه ئه‌وا (العصر یسرا) ی ژیانه
مردن هه‌ر له دومهو قه‌دو بالام ده‌پێوێت گشت ڕۆژێک (صوبح) و ئێوارانه
پێمده‌ڵێن مردن کۆچه‌و کۆسپه به‌ڵام بێ ئێش‌و ژانه
سوڕه‌تی (الرعد) تعزیهو گریان ئه‌رخه‌وان و گۆڕستان مردنه‌و بۆ هه‌موانه
وتیان کاتێک مردن دێت (اشهد وا ان لا اله الا الله ) شیرینی سه‌ر زوبانه
ده‌سا هه‌مو جهمبن ده‌سته ده‌سته شه‌یدایانی ئه‌م قورئانه
ده‌بێن و سوجده داده‌ن دونیا فانیهو هه‌ر ئه‌م ڕێیه ڕو له ڕهییانه
خودایه وه‌عده وه‌عده‌و به‌ڵێنه
هه‌ر شوێن کهوتهبم له‌سه‌ر دینی په‌یامبه‌ری ئاخر زه‌مانه
تاوانی باڵنده‌کانی دور وڵات
ئێستا باڵنده‌کانی دور وڵات له‌که‌نار ده‌ریای پڕتاوان سه‌رکزو مات وده‌سته‌و ئه‌ژنۆ و لۆش داماون
ناده‌نه شه‌قه‌ی باڵ وبێ لانه‌و چریکهن تاوان دامێنی گرتون باڵنده‌کانی دور وڵات بۆ هێلانه‌و شاری دایک په‌ڕو باڵ سوتاون
تاوانی هێلانه چیه ؟!!
باڵنده‌کان خۆیان گه‌رمیان وکوێستان به‌دوای تاواندا گه‌ڕاون
عه‌بدی خواناس گه‌ر (تکبورت) به سیمای جوانته په‌روه‌ردگارت پێدهفهرموێت (وهم فیها کالیحون)
گه‌ر هه‌ڵۆی چیای ئاراراتی لابده‌ی له (الصیرات الموستقیم) ناوبراویت به (الفاسقون)
جڵه‌وی نه‌فست تونگ که عبدی خودا تۆ مه‌لی نێو قه‌فه‌زی ئه‌سیری ژێر ده‌ستی نه‌فسی
دیاره گێلی نوقمی ده‌ریای غه‌فڵه‌تی نازانی (ویل)چه‌ند گرانه بۆیه دۆڕاوی جه‌نگی نه‌فسی
گه‌ر به چرپه‌و هێدی هێدی هێلانه‌ی باوه‌ڕ جێدێڵی له‌شه‌قه‌ی باڵ ده‌ده‌یت
باش بزانه به‌که‌شتی بێچارۆکه ڕو له به‌حری پڕ تاوان ده‌که‌یت
ئایا ئه‌زانیت تۆ له پشتی باوکت (نطفتن) له (خصیم المبین) بویت
ده‌سا ده‌ستنوێژ بۆ هه‌ڵناگریت قیامه‌تت نزیکه ڕوزه‌ردی په‌روه‌ردگارت بویت
ئه‌زیزم سنگت با ده‌فته‌ری ویردو زیکری سوبح و ئێوارانت بێت
تا زیاتر زوبانت له باره‌گای خودا شاهیدی حه‌قیقه‌تت بێت
قه‌د لانه‌ده‌یت دڵنیابه له (والیوم الموعود) و(ضل) و(ذبانیه ) چاوه‌ڕێته
تێشوی قیامه‌تت هه‌ڵگره (لات) و(عوزة) بێ سوده‌و تۆزی به‌رپێته
چرپه‌یه‌کی من بۆ یاد
ناسک په‌ریزاد مه‌لی حه‌زم دێته لات مهیتۆرێنه
بۆتۆی دێنێ بیری دوری و ماچی ته‌ڕ له‌سه‌ر شوشه‌ی ئاوێنه
دڵ به هیلاکه‌ت ده‌فڕێ و وا دێته لات ده‌ست به‌سه‌ر باڵی ماندویدا بێنه
من لێره له باخچه‌کانی محه‌به‌ت گوڵی په‌مه‌یم بۆ ناردی بیگره سه‌ر سنگ و مهیوهرێنه
له ڕه‌شماڵی خۆشه‌ویستیت لامداوه به جامی لێوت تینویه‌تیم بشکێنه
که‌وتمه گێژاوی زوڵف و هیلالت جوانێ بگره ئامێز‌و بملاوێنه
گوڵم به نێزه‌ی برژانگت مهمتلێنه گه‌لێ شۆخی هێنده خۆت مهڕازێنه
گه‌ردن بلور کیژی ژێر ده‌وارانی جافێ تێم مه‌ڕوانه وه‌ره لام و ڕامه‌مێنه
ده‌سا شه‌یدات بوم دڵم چۆکی دادا به چرپه به دو لێوت بمدوێنه
خۆش امدید په‌ری ئاسا ناسک نیگا باڵا جوانی پرچ په‌لکه‌زێڕینه
مه‌رگ تۆقیوه لێمان
هه‌ر ئه‌مشه‌و ده‌ڕۆم و ئه‌سپی سپی مه‌رگ تاوئهیهم
مه‌رگ تۆ ئه‌سانه نیت بۆ چرکه‌یه‌ک ژوانت خوێنی خۆم ده‌ده‌م
خۆر‌و سهراب من دێم ڕێم لێ هه‌ڵمه‌که‌ن له ئاسوده‌یی هه‌ڵدێراوم
شه‌وانه من لێره خه‌ون ده‌بینم ژیان ڕه‌شه‌و سیمای لێتێکناوم
خه‌م چه‌واشه‌ی کردم به ته‌نها خۆم له تاریکی و زریان و لافاو ئه‌ده‌م
بیرت بێت ژیان من له به‌هاردا هاتم به‌ڵام ئێستا خۆ له گوڵ لائه‌ده‌م
مه‌رگ مهتۆقهلێم ژیان ناوچه‌وانی لێتێکناوم له کاروانی خۆشه‌ویستی به‌جێماوم
مه‌رگ وه‌ره مه‌تۆقه لێم خۆشئ و خه‌نده جێدێڵم له خۆشی ژیان دوره په‌رێز ڕاوه‌ستاوم
خه‌می ته‌نیا فرمێسکی ته‌نیا بۆت لهسهنگهرم ژیان بریندارم به‌س نه‌دۆڕاوم
گریانی ته‌نیا کۆچی ته‌نیا سه‌ربازی ته‌نیا نالیهکم و له حه‌بیبه‌که‌ی خۆم جێماوم
بێریهو به‌گزاده
کچهبێری چارۆکه‌ی به‌ست له‌سه‌ر که‌له‌که‌ی شل‌و شۆڕێ
چاوی پڕ کلو هه‌گبه‌ی پڕ گوڵ شه‌نگه بێری بنارێ
زوڵفی ماری گرێگرێ
خانمه بێری به‌ر مه‌ڕێ
شهیداتهو شۆڕه‌سواره بۆ تیله‌ی تۆ ده‌گه‌ڕێ
کورد ئاسا نه بۆ دڵه‌و نه بۆ گڵ بۆ کچه به‌گزاده‌ی به‌ژن له‌بارێ
قاقاو چریکه‌ی بێریان
شیردۆشینی ئێواران
خزان به‌ره‌و لای مه‌ڕان
نازه‌نین یان خونچه گوڵ ؟
کیژه کورده‌ی هه‌وارێ
پاو پوزی ده‌رکه‌وتوی سه‌ر کانی
دڵی شێتی ڕێبوارێ
به‌گزاده خان خۆش سه‌دا
مێخه‌ک و گێلگێله‌ی لا سه‌رێ
ده‌ست وبازو سپی و سۆڵ
گه‌ردن به‌رزه به‌گزاده
له‌که‌س ناده‌ن ئاوڕێ
له نوسینی جیهانگیر جاف
به هیوام کاتێکی خۆش له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی به‌سه‌ربه‌رن
سه‌رچآوه‌ی مه‌کۆکانی گوڵچین