بابه‌ت: ئالان عومه‌ر: ئه‌گه‌ر نه‌توانی له به‌ڕێوه‌چونی ژیانی خۆت دڵنیابیت
ئالان عومه‌ر: ئه‌گه‌ر نه‌توانی له به‌ڕێوه‌چونی ژیانی خۆت دڵنیابیت توانای داهێنانت نییه
ده‌كرێت خراپه‌كاریی و درۆكان ناچاری كردبین زه‌حمه‌ت عاشق بوونی خۆمان رابگه‌یه‌نین، به‌ڵام هه‌رگیز بڕوات به‌وه نه‌بێت ژیانێكی بێ عه‌شق لای هیچ كه‌س بوونی هه‌بێت هونه‌رمه‌ندانی كورد په‌رته‌وازه بوون ژیان لێیان ده‌خوازێ هه‌موو كاته‌كانیان بۆكار دابنێن خسوسیه‌تی هونه‌رمه‌ندیش رێییان لێده‌گرێت هه‌موو كارێك بكه‌ن منیش وه‌ك زۆرێك له هونه‌رمه‌نده‌كانی كوردستان ره‌نگه تووش به دۆش دامانێك بووبم به‌دیار ژیانی سه‌ختی هونه‌رمه‌ندبوونه‌وه
رووی لە وڵاتی سوید كردووە و ئێستا لەوێ ژیان بەسەر دەبات، ئالان تا ئێستا خاوەن چەندین بەرهەمی جیاجیایە وەك سیدی و كلیپ و یەكێكە لەو دەنگە ئافرەتانەی كەهەر لە سەرەتاوە بەهرە و توانا هونەرییەكانی دەركەوتن، جگە لە شێوەزاری سۆرانی ئالان عومەر یەكێكە لەوانەی كە زۆر بە جوانی بە شێوەزاری كرمانجیش سەركەوتووانە گۆرانی دەڵێ، بەڵگەشمان ئەوەیە كە بەردەوام گۆرانییەكانی خانمە هونەرمەند گوڵبەهار لە ئاهەنگ و كۆنسێرتەكان دەڵێتەوە، تەنانەت گۆرانی (دلۆ)ی بە ڤیدیۆ كلیپیش تۆمار كردووە بە هاوكاری تیپی مۆسیقای دهۆك، لە پەیوەندییەكدا ئالان عومەری هونەرمەند لە سویدەوە وەڵامی پرسیارەكانی داینەوە.
* زۆرباس لەهۆكارەكانی چوونت بۆ ئەوروپا كراوە، حەز دەكەین تۆ خۆت زیاتر بۆ خوێنەران باس لە هۆكارەكانی چوونت بۆ ئەوروپا و گەڕانەوە و نەگەڕانەوەت بكەی؟
- له هه‌موو جێیه‌ك ژیانكردن و دابینكردنی پێویستییه‌كانی ژیان له‌سه‌رووی كار‌و هه‌ر پیشه‌و خزمه‌تێكی گشتییه‌وه‌یه، تۆ ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تت نه‌بوو خودی خۆت ژیانێك بۆ خۆت دابین بكه‌ی ناتوانی خزمه‌تی گشتیش بكه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌توانی له به‌ڕێوه‌چونی ژیانی خۆت دڵنیابیت توانای داهێنانت نییه. له‌كوردستان ئه‌گه‌ر بته‌وێت بژیت ده‌بێت چه‌ند شه‌فته ده‌وام بكه‌ی ئه‌گه‌رنا نا‌توانیت بژیت وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك توانای داهێنانیشت نییه. یانی به‌ڕاستی زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندانی كورد په‌رته‌وازه بوون له‌كوردستان ژیان و پێویستییه‌كانی لێیان ده‌خوازێ هه‌موو كاته‌كانیان بۆكار دابنێن هونه‌ر و خسوسیه‌تی هونه‌رمه‌ندیش رێییان لێده‌گرێت هه‌موو كارێك بكه‌ن، خۆ ناتوانن كاته‌كانیشیان هه‌موو بۆ كاری هونه‌ری ته‌رخان بكه‌ن، چونكه هونه‌ریش یه‌كێكی تر له قورسییه‌كانی ژیانه به‌سه‌ر شانی هونه‌رمه‌نده‌وه، جگه له‌خه‌رجی هیچ داهاتێكی نییه بۆیه منیش تا ئێستا نازانم له‌كام لا ده‌ژیم له‌كوردستان درێژه به‌ژیان ده‌ده‌م یان له ئه‌وروپا.
من بۆ چه‌ند كارێكی هونه‌ری هاتووم و له راگه‌یاندنه‌كان باسمكردووه وه‌ك كۆنسێرت و كلیپ و تۆماری چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌ری، به‌ڵام دڵنیا نیم ده‌گه‌ڕێمه‌وه یان لێره بارگه‌ی ژیان ده‌خه‌ین، چونكه منیش وه‌ك زۆرێك له هونه‌رمه‌نده‌كانی كوردستان به‌هۆی سه‌ختی ژیان و نه‌بوونی هیچ هاوكارییه‌ك به ره‌چاوكردنی تایبەتمەندێتی ژیانی هونه‌رمه‌ند ره‌نگه تووش به جۆش دامانێك بووبم به‌دیار ژیانی سه‌ختی هونه‌رمه‌ندبوونه‌وه، بۆیه پێم باشه ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به‌جدی ئاوڕ له‌و لایه‌نه بداته‌وه كه بۆچی له كوردستان هونه‌رمه‌ند ناتوانێ دڵنیابێت له‌ژیانی خۆی.
* تۆ لە كوردستان بوویت ئێستاش لە ئەوروپای، دەكرێ بەوردی باس لە جیاوازییەكانی كاری هونەریمان بۆ بكەیت لە ئەوروپا و كوردستان ؟
- من باسمكرد ژیانی هونه‌رمه‌ند سه‌خته بۆیه له هه‌ركوێ بێت سه‌ختی بۆ كاره‌كانی هه‌یه وه‌ك وه‌ڵامێك زۆر كه‌س باسیان كردووه، منیش ده‌توانم بڵێم له‌كوردستان هه‌بونی موزیك ژه‌نی باش و هه‌ماهه‌نگی و ده‌ستگه‌شتن به پێویستییه هونه‌رییه‌كان كاره‌كان ئاسانتر ده‌كات و له‌ده‌ره‌وه‌ش دووری نێوان هونه‌رمه‌نده‌كان و كۆنهبوونهوهیان كاره‌كان زه‌حمه‌تتر ده‌كه‌ن،به‌ڵام دولایه‌نه له هه‌ردولا به‌شێك له زه‌حمه‌ت هه‌یه له‌كوردستان وێرای ئه‌و ئاسانییه‌ی كه باسمكرد نه‌بونی ته‌كنیكی باش زه‌حمه‌تی بۆ باشی كوالێتی به‌رهه‌مه‌كان دروست ده‌كات، لێره‌ش دوری نێوان هونه‌رمه‌نده‌كان و وه‌ك پێویست ده‌ست نه‌گه‌شتن پێیان زه‌حمه‌تی ده‌خولقێنێ بۆیه له‌هه‌ردوو سه‌ختی هه‌یه، به‌ڵام بۆكێ و كام هونه‌رمه‌ند سه‌خته؟
ئه‌وه پرسیاره كه وه‌ڵامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی هاوكاری و پاڵپشتی مادی له‌پشت نه‌بوو هه‌موو شت سه‌خته بۆی پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌یه ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی كه هه‌موو ده‌رگایه‌كی بۆ كرایه‌وه هه‌موو كاره‌كان ئاسانه به‌ده‌ستییه‌وه له هه‌ركوێ بیه‌وێت كار ده‌كات زۆر به ئاسانی، به‌ڵام بۆ ئێمه مانان كه هاوكاری باشمان نییه جیاوازی لێره‌و له‌وێ نییه له‌هه‌ر لایان به‌شێكی زۆر له‌سه‌ختی هه‌یه بۆ كاره‌كانمان له‌وێ نه‌بوونی توانای ماددی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی كاره‌كه‌ت لێره‌ش نه‌بوونی توانای مادی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی موزیسیانی باش و كاركردن له ستۆدیۆی پێشكه‌وتوو.
* وەك ئافرەتێك ژیان لە ئەوروپا بۆتۆ چەند سەختە؟
- ئاماژه‌م به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر كه‌سێك هونه‌رمه‌ند بێت ژیان سه‌خته بۆی، جا ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بێت ئه‌وه ده‌بێت چۆن بێت له‌كوردستاندا ئافره‌تێك بیه‌وێت بۆخۆی له‌ماڵی خۆی بژی و دابینكردنی هه‌موو پێویستییه‌كانی له‌سه‌ر خۆی بێت له‌هه‌مان كات هونه‌رمه‌ند بێت و پیشه‌كه‌شی رێگه‌ی هه‌موو كارێكی لێبگرێت و داوای كات دابینكردنیشی لێبكات ده‌بێت چۆن بژی؟ بێگومان زۆر سه‌خته، ژیان له ئه‌وروپاش ژن و پیاو وه‌ك یه‌كه ئه‌وه‌ی كار نه‌كات ناتوانێ بژی لێره‌ش ژیان لێت ده‌خوازێت هه‌موو كاته‌كانتی بۆ دابین بكه‌ی، بۆیه لێره ئه‌وه‌ی بیه‌وێت خۆش بژی و له ژێر ره‌حمه‌تی سۆشیال به نیوه ناچڵی نه‌ژی ده‌بێت كار بكات ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر كه‌سێكیش له ئه‌وروپا پرسیار بكه‌ی به‌مه‌رجێ كار بكات ده‌بینی كار‌و كار‌و كار هه‌موو ژیانی داگیر كردووه و هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی لێزهوتكردووه و ته‌نها كاریش ده‌توانێت ژیانێكی باشترت بۆ دابین بكات.
بۆیه وه‌ك بۆ هونه‌ر باسم كرد بۆ ژیانیش له هه‌ردوولا زه‌حمه‌ت هه‌یه، به‌ڵام جیاوازییه‌ك هه‌یه لێره ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یه‌وێ كار بكات یان توانای نه‌بێت پێویستی نییه به ده‌ستگیرۆیی خه‌ڵك بژی ئه‌وه سیسته‌می سۆسیال هه‌یه و هه‌رچۆن بێت به نیوه ناچڵیش بێت دهتژێینێت و ترسی دابینكردنی كرێ خانوشت نییه كه‌وایه ده‌توانم بڵێم غوربه‌ت و دوری نیشتیمان و كه‌س و كار‌و هاوڕیكانتی لێدهربكهی كه ئه‌وانه‌ش زۆر سه‌ختن ژیان لێره بۆ هه‌موو كه‌س ئاسانتره تا كوردستان.
* لە ئەوروپا كاروچالاكییە هونەرییەكانت چی بوون؟
-كار‌و چالاكیه‌كانم بۆ نه‌ورۆزی رابردوو كۆنسێرتێكم ئه‌نجامداوه له شاری ئومیه و له به‌رنامه‌ی سۆلۆ میوانداری كرام و له ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆز له ستوكهولم به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تم كردووه له‌سه‌ر كار‌و چالاكیه‌كانم و له زۆربه‌ی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانیش به‌شدارم . جگه له‌مه كارێكی هونه‌ریم كردووه له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی بهخوێنهرانی به‌ڕێزتان راده‌گه‌یه‌نم له‌م ماوه‌یه‌شدا هه‌ر له‌سوید كۆنسێرتێكی تر سازده‌كه‌م به هیوام بتوانم ئه‌و كارانه‌ی دیكه‌ش كه له خه‌یاڵمدایه ئه‌نجامیان بده‌م.
* سازكردنی كۆنسێرت و ئاهەنگ لەئەوروپا بۆ ئافرەتێكی هونەرمەندی وەك تۆ كارێكی سەخت و زەحمەت نییە؟
- نا بۆ ئه‌و لایه‌نه سه‌ختییه‌كی وا نییه چونكه له‌گه‌ڵ لایه‌نێك كاره‌كه ده‌كه‌یت و وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ته‌نها خه‌می ئاماده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی خۆتت هه‌یه ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌گه‌ڵته ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كات بۆ موزیكیش هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك بۆ سازكردنی ئاهه‌نگه‌كانی موزیك ژه‌نی خۆی هه‌یه و منیش میوزیكژه‌نی خۆم هه‌یه هاوكارم ده‌بێت
* هاوسەرگیری تۆ و مامۆستا چەتۆ كچێكی لێكەوتەوە ئێستا لای كامتانە؟
- به‌لێ من كچێكم هه‌یه له سه‌ره‌تاوه لای من بووه هه‌ر لای منیش ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی خۆی توانای بڕیاردانی ده‌بێت ئه‌و كاتیش خۆی بریار ئه‌دات.
* تۆ پێشتر لە دیمانەیەكدا گوتبووت هونەری كوردی پێشكەوتووە،بەڵام بە شێوەیەكی رێك‌وپێك نییە، بۆچی پێت وایە نا رێكوپێكە؟
- راسته وتومه هونه‌ر به‌ره‌و پێش چووه به‌شێوه‌یه‌كی نارێكوپێك، دیاره ئه‌گه‌ر روون نه‌كرێته‌وه جیاوازی هه‌یه، چونكه له پێشكه‌وتندا نارێك‌و پێكی نییه. مه‌به‌ست له پێشكه‌وتن ئه‌وه‌یه كه له شێوازی وتن و دابه‌شی موزیك و چۆنیه‌تی تۆماركردن پێشكه‌وتن بوونی هه‌یه و ناتوانرێت نكۆڵی له‌وه بكرێت، به‌ڵام له چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئاواز و هۆنراوه و په‌یامی گۆرانییه‌كان به‌راستی نارێك و پێكی بوونی هه‌یه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه بۆ به‌رده‌اومی دان به‌كاره‌كان و ره‌چاوكردنی بازاڕی هونه‌ر له‌كوردستان هونه‌رمه‌ندان توشی ناچاری كاركردنێك هاتوون كه بۆخۆشیان بروایان پێی نییه و تێنه‌گه‌یشتنی بازاڕ‌و كڕیار‌و گوێگری به‌رهه‌م ئه‌وه‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر گوێ له هه‌ندێ گۆرانی بگریت له‌رابردوو وتراوه به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوهڕۆك و په‌یامه‌كانی هۆنراوه‌كه‌ی له‌یه‌ك كاتدا سیاسییه‌ك ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان خه‌مه‌كانی خۆی تیا ببینێت و عاشقێكیش عه‌شقی خۆی، تۆ گوێ له‌به‌رهه‌مه‌كه‌ی مامۆستا ئیبراهیم خه‌یات بگره"ئێمه گیانێكین له دوو جه‌سته‌دا" ده‌توانی به لایه‌نه كوردییه‌كانی ئه‌وكاتی بشوبهێنی و له‌هه‌مان كاتیش به دوو عاشق یان به‌دوو نه‌ته‌وه‌ی هاوبه‌ش له نیشتیمانێكدا و زۆری تر، به‌ڵام ئه‌مرۆ ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مه‌كانمان به‌تاڵ له زۆر لایه‌نن، چونكه بازاڕ گه‌نجێكی تازه پێگه‌شتووی هه‌یه ئه‌ویش ده‌یه‌وێت به ئاسانی خۆی له به‌رهه‌مه‌كان ببینێت. بازاڕ حه‌زی به‌هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی ئیقاعییه بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی ئیقاع و ئاواز گرنگی پێده‌درێت ئه‌وه‌نده ناوهڕۆك گرنگ نییه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا هونه‌ر ده‌بێت رۆڵی هه‌بێت له ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگا نارێك‌و پێكیه‌كه لێره‌دا یه،به‌ڵام ئه‌مرۆش ناوه‌رۆكی هونه‌ر به‌تاڵه ئه ی به‌چی خه‌ڵك ئاراسته‌ده‌كات خۆ به هه‌ڵپه‌ڕكێ و ئیقاع ناكرێ؟!! له‌م لایه‌نه‌ش راگه‌یاندنه‌كان به‌شدارن له‌درێژه‌دان به‌و تێنه‌گه‌شتنه، چونكه هه‌مان ئه‌و به‌رهه‌مانه عه‌رزو فه‌رزیش ده‌كات كه بازاڕ ده‌یه‌وێت و پێچه‌وانه‌كه‌شی فه‌رامۆش ده‌كات.
* پێناسە تۆ بۆ خۆشەویستی وعەشق هەر وەك خۆیەتی یان گۆڕاوە دوای ئەوەی چوویت بۆ ئەوروپا و ئەوگۆڕانكاریانەی بەسەر ژیانتدا هاتن لەهەموو بوارێكدا؟
- له‌سه‌ره‌تای هه‌ستكردنم به عه‌شق به‌پیرۆزی لێم روانییوه ئێستاش هه‌مان تێڕوانین و بۆ چۆنم هه‌یه، چونكه بڕوای ئینسان له‌و باره‌یه‌وه به گۆڕینی جێگه گۆڕانی به‌سه‌رنایه‌ت، ده‌كرێت خراپه‌كاریی و درۆكان ناچاری كردبین زه‌حمه‌ت عاشق بوونی خۆمان رابگه‌یه‌نین، به‌ڵام هه‌رگیز بڕوات به‌وه نه‌بێت ژیانێكی بێ عه‌شق لای هیچ كه‌س بوونی هه‌بێت له‌هه‌ر كوێ و جێیه‌ك بێت.
* جاران دەمانگوت ئافرەتی گۆرانیبێژمان لەبواری هونەریدا كەمە یان نییە، ئێستا زۆرە، بەڵام كەسانێك هەن دەڵێن شێوە و ستایلی گۆرانی گوتنیانمان بە دڵ نییە، ئایا ئەو هەبوونە یان نەبوونەكەی جاران كامیان باشترە؟
- ده‌بێت بزانین بۆچی خه‌ڵك پێی باش بوو ئافره‌ت زیاتر روو له‌هونه‌ر بكات و بۆچی ئێستا پێی خراپه؟ بێگومان خه‌ڵك ده‌خوازێت و واقیعی هونه‌ریش فه‌رز ده‌كات رێژه‌ی ئافره‌تیش روو له‌زیادبون بێت، راسته ئێستا تا ئاستێك ئه‌و رێژه‌یه‌ش روو له‌زیادبونه، به‌ڵام وه‌ك ده‌ڵێیت تا ئاستێك خه‌ڵك هێشتا قسه‌ی هه‌یه و ناره‌زاییش بونی هه‌یه. من پێم وایه چۆن تێگه‌شتن و داخراوی كۆمه‌ڵگه له‌به‌رده‌م زیاتربونی ئه‌و رێژه‌یه تا ئێستاش رێگری ده‌كات ئاواش ته‌عامولی ئافره‌ته گۆرانیبێژه‌كان له‌سه‌ر شاشه‌و تا حه‌دێك لهنێوكۆمهڵگا و له‌ژیانی خۆیان وایكردووه حه‌ساسیه‌ت به هاتنه مه‌یدانی ئافره‌تی گۆرانی بێژ زیاتر بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر رای شه‌خسی منیش پرسیار بكه‌ی؟ ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر به‌مه‌نتقی كۆمهڵگاو نه‌ریتی كۆمه‌ڵی كوردهواری بڕیار بده‌ین بێگومان جاران باشتربووه چونكه ته‌نها داخراوییهكه رێگری دهكردو به مروری زه‌مه‌نیش ئه‌و داخراوییه به‌ره‌و كرانه‌وه ده‌چوو، ئێمه ده‌بێت بزانین هونه‌ر بۆكوێ و كام كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین كه ئه‌وه‌مان زانی باشتر تێده‌گه‌ین هۆكاری ناره‌زاییه‌كان له‌كوێدان.
* لەو بەرهەمانەی تا ئێستا پێشكەشت كردوون لە كامیان زیاتر رازیت؟
-به‌رهه‌مه‌كانم هه‌موویان جێی سه‌رنجن و خۆشمه‌وێن، به‌ڵام زۆریش له ناوه‌ڕۆكه‌كان رازی نیم كه ئه‌ویش هۆكاری خۆی هه‌بووه جگه له‌و هۆكاره‌ی كه پێشتر وتم به‌ناچاری كاركردنێك بونی هه‌یه.
لەكۆتایشدا خاتوو ئالان گوتی:
زۆر سوپاسی گوڵان ده‌كه‌م بۆ سازدانی ئه‌م دیمانه‌یه به هیوام مینبه‌رێك بن بۆ گه‌یاندنی كار‌و چالاكیه‌كانی هونه‌رمه‌ندان له ده‌ره‌وه‌و له ناوه‌وه‌ی كوردستان بێ موجامه‌له‌ش وێڕای هه‌موو گۆڕانه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و گۆڤاره‌دا هونه‌ر له لاپه‌ڕه‌كانیدا بێره‌نگ نه‌بووه پێشكه‌وتنی زیاتریش بۆ گوڵانی خۆشه‌ویست و خۆشه‌ویستیم بۆ ستافه‌كه‌ی له سه‌رنوسه‌ره‌وه تا پاسه‌وانه‌كانتان.
ئه‌م دیمانه‌یه گۆڤاری گوڵان سازی کردووه
jabar info