بابه‌ت: مۆبایل چواره‌مین هۆکاری مردنه .
پسپۆڕان له‌و بڕوایه‌دان که ئه‌گه‌ر شوفێره‌کان له کاتی شوفێری مۆبایل به‌کار نه‌هێنن، 7% له ڕێژه‌ی پێکدادان و کاره‌ساته‌کانی ئۆتۆمبێل که‌م ده‌بێته‌وه. به پێی ئامارێکی ڕووداوه‌کانی ئۆتۆمبێل له فه‌ڕه‌نسا ده‌رکه‌وتووه که به‌کار هێنانی مۆبایل له کاتی شوفێری چواره‌مین هۆکاری مردنه له‌م وڵاته‌دا. له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌رکه‌وتووه که ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که به بلوتوز قسه ده‌که‌ن توانای جوڵانه‌وه‌ی خێرا له به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌کان که‌متره. هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتووه که 41% شوفێران به مۆبایل قسه ده‌که‌ن و له‌م ڕێژه‌یه 72% هه‌ست به مه‌ترسییه‌کانی به‌کار هێنانی مۆبایل له کاتی شوفێری بۆ خۆیان و خه‌ڵکی تر ناکه‌ن.
[/center][center][/center][size=16][/size]