بابهت: چیت پێ وتم ) ـی نلیسا لە تەواو بوونــــــــــــدایە !
چیت پێ وتم ) ـی نلیسا لە تەواو بوونــــــــــــدایە !
ئامادەکردنی : دەرباز یونس
( نلیسا ) ئێستا کۆتایی بە هەموو کارەکانی گۆرانی ( چیت پێ ووتم ) هێناوە و سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەلبوومێکی تایبەت بە خۆیەتی .
سەبارەت بەم کارەی نلیسا دەڵێ : زۆر خۆشحاڵم کە توانیم ئاواتی مناڵیم بێنمە دی و کار بۆ ئەلبومێکی خۆم بکەم .
( چیت پێ وتم ) کە ئاوازی ( هەڵکەوت زاهیر ) ـە و تێکستەکەی ( حەمە سەعید ئیبراهیم ) نووسیویەتی و دابەشکردنی موزیکی لە لایەن ( هێمن حوسێن ) و کاری دەنگی لە لایەن (کاوە شێخ ) بۆ ئەنجام دراوە .
نیلسا دەڵێت لەم ماوەیە ئەم گۆرانیە کلیپ دەکەم و ئێستاش سەرقاڵی کارکردنم بۆ ئەلبومێکی خۆم کە لە چەند مانگێکی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە کە سەرجەم ئاوازەکانی ئەم ئەلبومەم لە لایەن مامۆستا ( هەڵکەوت زاهیر ) دانراوە
jabar info