بابه‌ت: ته‌مه‌ن
ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ ههرههنگاوێکا هێدی هێدی که‌م ده‌بێته‌وه
تۆش هه‌موو ڕۆژێ وه‌کو ته‌مه‌ن لێم دوور ئه‌بێته‌وه
له‌گه‌ڵ خۆر هاڵاتن تۆ دووری له‌نیگای چاوانم
کهئاواش ده‌بێ هه‌میشه له‌خه یاڵ و دڵم دای
هه‌موو به‌یانیه‌ک خونچه‌یه‌ک له‌دایک ئه‌بێ
دڵی منیش هه‌موو ڕۆژێ خه‌مێکی ده‌بێ
هه‌موو ڕۆژێ ئاشقان له ژوانێک یه‌ک ده‌گرن
منیش هه‌موو ڕۆژێ له ژوانی خه‌مێک دام
ئیتر به‌سه ڕه‌نجه‌ڕۆم مه‌که له‌پاش عومری
ئه‌وینداری ئاگرێ هه‌ڵمه‌که له‌ناخی مندا
ته‌مه‌ن زۆری نه‌ماوه وه‌ره بگه‌ڕێ دواوه
ئه‌ترسم هه‌روا ته‌مه‌ن بڕوا‌و من‌و تۆش
هه‌رگیز یه‌ک نهرینهوه
گه‌ر ئایندهی ته‌مه‌ن وابێ ئه‌بێ
کۆتای بهچیبێ
ڕوگه‌ش