بابه‌ت: سه‌رهه‌نگ و خاك....
[size=24]سه‌رهه‌نگ و خاك
ئه‌م شه‌و ....
دڵم کۆچه‌رێکی شێته
وه‌ك یعقوب...
له ترساندا شهوڕێ ده‌که‌م
عاصێك..
ڕاوم ده‌نێت
که بژاری ڕاستی خه‌یاڵم ده‌کات
ڕۆمانیکی خۆشه‌ویستی به جێدێڵێت
یوسف ....
له‌زینداندا پڕ شه‌رم ده‌کات
خۆشه‌وستی ئێمه....گوڵه
خۆشه‌وستی ئێمه....شه‌رمه
خۆشه‌وستی ئێمه .... چیه؟
به‌دوای تاجی سه‌ری کام شا ڕێکه‌وتوین
ڕه‌هه‌ندی کام بیر..
ووڕژاندوینی ؟
ڕه‌هێڵه‌ی کام ئه‌ندێشه
کۆیله‌ی کردوین؟
ڕێژینی کام ژیان...
هه‌ژاندینی ؟
هێژایان من ده‌لێم
به‌سه با ئیتر شعر له گۆڕنێم
له‌جیاتی کێلی گۆڕه‌که‌ی خامه‌که‌م داده‌نێم
کفنه‌که‌ی په‌ڕاوی سپی شعرهکانمی تێوه ده‌ئاڵێنم
به ووشه‌ی خنکاو ..
گۆڕه‌که‌ت پڕده‌که‌مه‌وه!
گوڵ بارانی گۆڕه‌که‌ت به هه‌ناسه‌ی شاعیران ده‌که‌م
شعر نانه،شعر خه‌مه،شعر بۆنه
شعر گوڵاڵه سوره‌ی وه‌رزی به‌هاری سته‌مه!!
من نازانم بۆ ههمیشهخهواڵم ده‌که‌ن
له جیاتی عه‌تر، مه‌رگ بارانم ده‌که‌ن
من ده‌مه‌وێت هۆنراوه‌یه‌ك ماره‌که‌م له خاك
تا سه‌رهه‌نگ له‌دایك بێت
...............
ماکوان[/size]