بابه‌ت: زه‌که‌ریا خه‌ڵات کراو مامۆستا عوزێریش لابرا !!!..
ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامان و قسه له‌سه‌ر کردنه بره‌ودان به گۆرانی بێ‌ژان و خه‌ڵات کردنیانه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی کورده‌وه وه‌ك دواجار له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا هاتووه که زه‌که‌ریا خه‌ڵات کراوه له‌لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه به بڕێکی زۆر له زه‌وی له سلێمانی، وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که ئه‌مه یه‌که‌م جاریشی نی یه به‌ڵکو چه‌نده‌ها جار خه‌ڵات کراوه، وه هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی گۆرانی بێژانی تریش به‌شێوه‌یه‌کی وا به‌رز کراونه‌ته‌وه‌و بایه‌خیان پێ ده‌درێت له میدیاکانهوهو، وه به‌خه‌ڵات کردنیشیان، وه زۆریك له‌و گورانیانه، نه به‌دین، وه نه به ڕه‌وشت، وه نه‌به که‌لتوری ئێمه ناخوات، به‌ڵکو زۆر نامۆن و به‌شێوه‌یه‌کی وا مرۆڤ شه‌رم ده‌یگرێت له ناو کۆمه‌ڵدا سه‌یریان بکات من خۆم بۆخۆم زۆرێك له‌و گۆرانیه که به‌رچاوم بکه‌وێت ڕاسته‌وخۆ ده‌یگۆڕم ئه‌گه‌ر بیخه‌مه سه‌ر خشه‌خشه‌که له‌وه پێم باشتره چونکه خشه‌خشه‌که ته‌نها مێشکم ماندوو ده‌کات به‌ڵام ئه‌و گۆرانیانه دهروینیشم ماندووده‌کات، جگه له‌وه‌ش که ئافره‌تان وه‌ك کاڵایه‌ك به‌کاریان دێنن بۆ ڕه‌واجدان به کاره‌که‌یان. به‌هه‌رحاڵ مه‌به‌ست لێره‌دا دژایه‌تی کردنی گۆرانی بێ‌ژان نی یه به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌هایی وه‌ك پێشتریش ووتوومانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که مایه‌ی نیگه‌رانیه، ئه‌وه‌یه به‌وشێوه بایه‌خ به گۆرانی بێ‌ژان ده‌درێت له‌گه‌ڵ ڕه‌چاو نه‌کردنی دین و خوڕه‌وشت و که‌لتوری کوردیه‌وه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا دژایه‌تی مامۆستایانی ئاینی ده‌کرێت و به‌خراپ ناویان ده‌برێت، تا دواجار هه‌واڵی لابردنی مامۆستا مه‌لا عوزێری حافیزی قورئان و پێش نوێژ‌و وتاری خوێنی مزگه‌وتی حاجی عوسمانی عه‌لاف،مان بیست که لابراوه له ووتاری ئاینی وه هه‌تا ئه‌م هه‌ینی یه ووتاری نه‌داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ك مامۆستا عوزه‌یر پێویست بهمن ناکات باسی بکه‌م، جێی ده‌هێڵم بۆ به‌ڕێزتان... به‌ڵام هیچ نه‌بێت خاوه‌نی ئه‌زموونێکی درێژه‌و وه خاوه‌نی به‌لانی که‌مه‌وه دوو ماسته‌ره له بواری شه‌رعیدا، بۆ بۆ گۆرانی بێ‌ژان دروسته له گۆرانیه‌کانیاندا ئه‌وه‌ی ناشێ به‌دین و بهڕهوشتمان بیڵێن وه چهپڵهشی بۆ لێ ده‌ده‌ن و خه‌ڵاتیشی ده‌که‌ن، به‌ڵام بۆ، بۆ مامۆستایان نه‌بێت که شتێك ناشێت بۆ دین و ڕه‌وشتمان بیڵێن؟؟؟ وه‌ڵامه‌که‌ی جێده‌هێڵم بۆ به‌ڕێزتان....