بابهت: هەستێک
[size=16]هەستێک---
ڕۆژانێکە وا هەست ئەکەم
جارێکى تر ئەتبینمەوە
لەناو نامۆیی و پەستى ژیان
وشەى عەشق ئەخوێنمەوە
ڕۆژانێکە دیدارى تۆ
هەموو ژیانى داگیرکردووم
ئاسۆى ڕێگەم هێندە ڕوونە
تارمایی تیا نابینمەوە
بڕوا بکە هەناسەکەم
من بە هەستى بونیشت شادم
ئەگەر ئەو هەستە نەبێ
چۆن باوەڕ بەدڵم بێنم خەمم نییە و
زۆر دڵشادم
خەڵکى ئەڵێن چ فایدەیە هەستی بوون
کاتێ کە ئەو لە ژیان نییە
کاتێ کە کەسێ بوونى نییە
ئیتر خەم و حەسرەتى بۆ چییە؟
یاخود ئەڵێن تازە لاوى
بەر پێت ڕوناکە ڕێیە
بۆ لە خۆتى تاریک ئەکەى
بەهەستى نەبوو ئەو ڕێیە؟
وەڵامى من بەیادى تۆ
شعرى وێڵى زمانمانە
(ئەوەى جارێ بۆ خۆشەویستەکەى نەگرى
لە هەست و سۆز بێ بەرییە و دڵۆپێ ویژدانى نییە)
شعری ڕابەر غەمگین[/size]
[size=24]Safen.1992@Gmail.Com[/size]