بابه‌ت: تهیمانیک
تهیمانیک
تهیمانیک له‌هێلانه‌ی ئه‌م دڵه‌م ئاڵاوه
که‌خۆشی و بزه‌ی لێ بڕيوم
هه‌رکه‌س به‌چاو ده‌مبینێ به‌دڵ ده‌گریا
هه‌رکه‌س هه‌ست له ناڵه‌ی دڵم ده‌گرێ
بۆ پرسیارم تاو ده‌نێ
به‌ڵام که‌س له‌م تهیمانیکهی سه‌ر هێلانه‌ی
دڵی من تێناگا هیچ وه‌ڵامێکی شی ده‌ست ناکه‌وی
ئه‌ی چیبکه‌م چۆن دونیا تێبگه‌یه‌نم یان بیدرکێنم
که‌ساڵانێکه به‌بێ سۆزی دایک‌و به‌بێ باوه‌شی
پڕ خۆشه‌ویستی نیشتمانه‌که‌م له‌ناو تهیمانیک داژیم
چۆن ناڵه ناڵی شه‌وانم بۆ سه‌ردانی گۆڕی ئازیزانم
به‌فرمێسکی پر خوێناویم بۆ یان هه‌ڵبڕێژم
چۆن بۆیان ڕونکه‌مه‌وه شاری که‌رکوکم بێ شوان و
ڕوو له وێرانه‌یه
ئه‌ی چۆن تهیمانیک هێلانه‌م نه‌گرێ یان ناڵه ناڵی
به‌ینی چوار دیوارم نه‌یه
ده‌رگام داخراوه نهکهسێ نه دۆستێ نههاوڕێیهک
دێ له‌ده‌رگای خه‌ماوی من بدات هه‌واڵێکم بپرسێ
ئه‌م تهیمانیک بۆته ژه‌نگ بۆته خۆره‌و هه‌موو ڕۆژێ
ناخم ده‌سوتێنێ به‌ره‌و نه‌مانم ده‌به‌ن
خودایه هه‌تاکه‌ی له‌م تهیمانیکهدا بژیم
چاوه ڕێی تۆمه به‌هاوارم بگه‌یته‌وه
( ڕوگه‌ش )