بابه‌ت: داهێنه‌ری ماڵپه‌ری هۆت مه‌یڵ؟
[size=16]داهێنه‌ری ماڵپه‌ری هۆت مه‌یڵ؟
ئه‌م ماڵپه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رفراوان به‌كاردێت له جیهاندا، زیاتر خزمه‌ت گوزاری ئاڵوگۆر كردنی نامه له خۆی ده‌گرێت و یه‌كێكه له ماڵپه‌ره تایبه‌تیه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای مایكرۆسۆفت.
له راستیدا داهێنه‌ری ئه‌م ماڵپه‌ره خه‌ڵكی ووڵاتی هندستانه و ناوی (صابر باتیا)یه له ساڵی 1988 له زانكۆی (ستانفۆرد) به پله‌ی (نایاب) ده‌رچووه، پاش ده‌رچوونی له زانكۆ له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی ئه‌نته‌رنێت وه‌ك پرۆگرامساز (به‌رنامه دانه‌ر) كاری ده‌كرد، له‌م كۆمپانیایه هه‌ڤاڵێكی هه‌بوو به‌ناوی(جاك سمیس) كه‌وا هه‌رده‌م به نهێنی داده‌نیشتن و بیریان له‌وه ده‌كرده‌وه كه‌وا كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به خۆیان دابمه‌زرێنن،
به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه به‌م كاره‌ی زانی و ئه‌م جۆره دانیشتنانه‌ی لێیان قه‌ده‌غه كرد، به‌ڵام صابر وازی نه‌هێنا بۆ خۆی ته‌نها كاری بۆ ماڵپه‌رێك كرد بۆ خزمه‌ت گوزاری نامه ئاڵوگۆر كردن، له ساڵی 1996 نهێنی ئه‌م كاره‌ی ئاشكرا بوو به ته‌واوبوونی ماڵپه‌ری جیهانی به‌ناوی هۆت مه‌یڵ، ئه‌م ماڵپه‌ره زۆر به خێرای له نێو خه‌ڵك دا بڵاو بوه‌وه، ئه‌وش له‌به‌ر ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیانه بوو:-
یه‌كه‌م:- به‌بێ به‌رامبه‌ر واته (به‌خۆرایی).
دووه‌م:- تاكی یه واته (بۆیه‌ك كه‌س به‌كاردێت).
سێ یه‌م:- نهێنی پارێزراوه.
چواره‌م:- ده‌توانی له هه‌موو شوێنێك به كاری بهێنی.
له ساڵی یه‌كه‌می به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ر گه‌یشته 10 ملیۆن كس له جیهان، ئه‌م هۆیانه سه‌رنجی (بیل گیتس) ی خاونی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی بۆ خۆی راكێشا به كرینی ئه‌م ماڵپه‌ره، بۆیه له پایزی ساڵی 1997 بری 50 ملیۆن دۆلاری خه‌مڵاند بۆ كرینی ئه‌م ماڵپه‌ره، به‌ڵام صابر داواكه‌ی گیتسی ره‌ت كرده‌وه و رازی نه‌بوو به‌م بره پاره‌یه بیفرۆشێت، له ساڵی 1998 به 400 ملیۆن دۆلار فرۆشتی به كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و له كۆمپانیای ناوبراویش دامه‌زرا وه‌ك خه‌بیر، ئه‌م جۆره كاره وای كرد كه صابر سامانێكی زۆر كۆ بكاته‌وه و ناوبانگی باشی دروست كرد بۆیه (بیل كلینتۆنی) سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوه‌تی كرد، پاشانیش (جاك شیراك)، له دوای ئه‌ویش سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان (بیهاری فاجباتی) داوه‌تی كرد، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس كردنه و جێگه‌ی خۆش حاڵیه باسی بكه‌م ده‌رباره‌ی صابر ئه‌وه‌یه كوا كوا چه‌ندین په‌یمانگای له ووڵاته‌كه‌ی خۆی كرده‌وه به‌م بره پاره‌یه هه‌روه‌ها یارمه‌تی قوتابیانی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تی ووڵاته‌كه‌ی دا بۆ ته‌واو كردنی خوێندنیان، باسی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن (سامانه‌كه‌ی زۆر به‌خێرایی كه‌می ده‌كرد تاوای لێهات ئێستا به 100 ملیۆن دۆلار مه‌زنده ده‌كرێ) ئه‌م پیاوه جێگای رێز و شانازیه بۆ خه‌ڵكی ووڵاته‌كه‌ی خۆی بۆیه جێگای خۆیه‌تی ئێمه‌ش باسی بكه‌ین چونكه وه‌فای هه‌بوو بۆ ووڵاته‌كه‌ی.
هیوادارم نموونه‌ی ئه‌م جۆر پیاوه زۆربێت له ووڵاتی ئێمه.
وه رگیراو
ناوی سه‌رچاوه‌که نازانم هه‌ر که‌سێک زانی بائاگادارم بکاته‌وه [/size]