بابهت: بههاری پایزێک
[size=16]کات پایزێکى خەماوى بوو ،
بیرم دێ ڕوحى جوانى ئەوین گیانى ئەدا ،
ناسکى تەمەنێَکى نێرگزى وەک گەڵاکان دەوەرا،
ساتە خۆشەکان دەرونیان بەوێرانى جێهێشت و سۆزیان نەما،
ئەم ناوەیان پڕ کرد لە بارانى ژێر هەورى تەما ،
دیدەى نیگا بۆ دوا جارماڵئاوای کردلە تروسکایى هیوا،
ئیتر نازانم کریستاڵەکانى ناخى غەریبێک چۆن شکا
،ویستم بەقەدەر بڵێم ، سڵاو :ئەوە منم ،
هاورێى و میوانى تۆم لەوەتەى هەم،
هەرلەسەر خوانى تۆش خانەخوێم،
دە سەیرم کە لە چى ئەچم؟
هێرۆیەکى جێماو یا دەریاى بێ ئاو
لەم جیهانە نامۆیە.. سەیرە ؟
چۆن هاتم ..هەوارى بێ نازى دڵ لەوە نەدەچوو
بەرگەى ئەم هەموو شیوەنە بگرێ و نەمێنێ ،
ئیتر نەما لە گەڵ شنەى سەر دلۆپە شەونمێ
بەرەو دورگەى سپى سەفەرى کردوو
لە زەماوەندى وەرزى لێکدابڕانا دوا هەناسەى دا،
لەدوایدا پەڕەى گوڵێکى بێ هێزى کردە دیارى و
لەبەهارێکى بێ ئاوى موحیبەتدا نەتوانرا بچنرێتەوەو
هەر لەوێدا بە زیزى لە گۆڕنرا......
نیگار حمد على
[/size]