بابه‌ت: **په‌شیمانم**
[size=16][center]په‌شیمانم
به‌نه‌فامی خۆشم ویستی نه‌مزانی هێنده بێ وه‌فای
هه‌موو ژیانم سوتان بۆت تۆجارێ بۆ من نه‌گریای
پێت ئه‌وتم عاشقی تۆم عه‌شقی تۆ له‌ناو خوێنمایه
به‌ته‌نها تۆم خۆش ویستوه و تۆ شك ئه‌به‌م له‌م دنیایه
هه‌موو ڕۆژێ به‌ده‌یان جار من خۆم ئه‌كرد به قوربانی
ئه‌ویش خه‌یاڵی لای من نه‌بوو بێ ئاگابووم نهم ئه‌زانی
له‌ناكاو ون بووی له‌چاوم ڕۆشتی و جێت هێشتم به‌جارێ
هه‌زار جار تكام لێ كردی نهئههاتی بۆ دیدارێ
چاوه‌ڕێی ڕۆژی ئاهه‌نگ بووم ڕێگه‌ت گۆڕیم بۆ دابڕان
خۆشی و خه‌نده و پێكه‌نینت به جارێ كردم به گریان
تۆ وای له ئاهه‌نگ و شادی حاڵی دڵی من نازانی
من ئه‌گریم بۆ ئه‌و ساتانه‌ی كه خۆم ئه‌كرد به‌قوربانی
په‌شیمانم ئیتر تاهه‌م وشه بۆ تۆ ناهۆنمه‌وه
ڕۆژێكی تر وه‌كو جاران بۆ ناو دڵمت نابه‌مه‌وه
تۆ قه‌رزاری عه‌شقی منی هه‌تا مردن شه‌رمه‌زاری
به‌ده‌ستی خۆت خاپورت كرد عهشقێًكی پڕ له‌یادگاری
سا مان سه نگاوی [/center][/size]