بابه‌ت: ماڵ ئاواییه‌ک له‌ئێواره‌دا...
ماڵ ئاواییه‌ک له‌ئێواره‌دا...
ماڵ ئاواییت لێناکه‌م گوڵم، چیبکه‌م ناتوانم!
ئه‌م ساته سه‌ره‌تایه‌که، بۆڕووخانی هیواکانم.
چرای ئه‌وینی نێوانمان، زوو تاریک بوو کوژایه‌وه.
بێوه‌فایی تۆبوو وایکرد، به‌هاری عه‌شقمان نهژیایهوه!
گوڵم ئێستا هیچم پێ ناکرێ، گله‌یی له‌به‌ختی خۆم ده‌که‌م!
بهدڵو به‌گیان بۆتدهگریمو، چاوه‌ڕێی مه‌رگی خۆم ده‌که‌م!
به‌ڵام مردنیش له‌م ئێواره‌دا، به‌زه‌یی پێمانایهتهوه
غهمهکانتم له‌ئامێز گرتووه‌و، رۆژانی زووم بیردێته‌وه.
ئه‌م ماڵ یاواییهت بۆمن پایزه‌و، گه‌ڵای هیوام ده‌وه‌رێنێ...
که‌چی لای تۆ به‌هارێکه له‌ژێر، پێیشتدا گوڵت بۆدهردێنێ!
چۆن ده‌توانم له‌سینه‌مدا، دڵم دهربێنمو ماڵ ئاوایی لێبکه‌م
چۆن بتوانم له‌بیری که‌م، نه‌مرم، بژیم‌و قه‌ت یادی نه‌که‌م.
دڵیشم وه‌ک خۆم کهساسهو، بێدهسهڵاتو به‌د بهختو داماوه!
گه‌ر غه‌می بێ تۆییش هه‌ڵبگرێ، ئه‌وا وه‌ک سووتوو سوتاوه.
خۆزگه قه‌ت تۆم نهدهناسیو، تۆش هه‌ستت به‌بوونم نه‌کردایه
تاکو له‌م ئێواره دره‌نگه‌دا، ئه‌م ماڵ ئاواییهت لێنهکردمایه.
هۆنراوه‌ی/ هاوکار پێنجوێنی
به‌خه‌یاڵی،،،خۆم،،،هه‌موو،،،،کات،،،،له‌لاتم
تۆ،،،بڵێـی،،، ڕۆژێـــک،،،هه‌روه‌کو،،جــاران
بهدیـداری،،تۆ،،،شـــادبـم،،،بابه گيــــان