بابه‌ت: ماچی لێوان
ماچی لێوان
من بۆ ماچێکی لێوانت شێتم عاشقم و شه‌یدا
شه‌و و ڕؤژ ئه‌پاڕێمه‌وه لێوم بهلێوانت بگا
لێم ئه‌ترسن و شهرمهکهن لێوانت یا خۆت ناته‌وێ
که‌وا جارێ بێیته جێ ژوان لێوم به‌ر لێوانت که‌وێ
دیاره که‌وا قسه‌ی خه‌ڵک و سزای دوا ڕۆژ ئهتترسێنێ
دڵنیابه که خوا له‌سه‌ر ماچ لێوی جوانت ناسوتێنێ
سامان سه‌نگاوی