بابه‌ت: شیوه‌نی شه‌و
[size=16]شیوه‌نی شه‌و
من په‌شێوم..شێواوه شێوه‌م ،شنه‌ی شعرم شینی دێ بۆ شینت
سه‌رم کڕنوشی شێتی ده‌بات…له‌سه‌ر شانۆی ژیان شین ده‌که‌م
ئه‌م شه‌و شێواوه شنه‌ی شینم…
وا هه‌ست ده‌که‌م شه‌مزاوی تۆیه، بۆیه شه‌پۆلی شه‌ماڵی شه‌رمت…
دهملهنگێنێ بۆ شعرێ دیسان
کهشۆربێتهوه به‌ناخی شه‌ودێزی خهڵمدا
بۆیه خامه‌م په‌شۆکاوه، ماندوه له‌سه‌ر شینی تۆدا
تا عاشق بێت
نازانم بۆ په‌شۆکاوه و شێواوه خامهکام!
گه‌رچی شوشه‌ی شعرم بشکێنی من دایده‌نێم بۆ تۆ…
وه‌ك شه‌وچه‌ره شه‌و،تا زه‌رده‌خه‌نه‌ی شه‌واره‌ی تۆ پێکه‌نینی پێ بێت
لێم گه‌رێ باشادبم ، نه‌نۆشم شه‌رابی خه‌م
تا له‌ده‌روازه‌ی گوڵهلالهیهکدا شه‌ونمی خۆشه‌ویستی بڕوێنم …
بۆ خۆشه‌ویستی تۆ
چییه دیسان په‌شێواوه و شێواوه خامه‌که‌م
هۆ شێته گیان سینه‌م ده‌شتی شاره‌زوره...
چاوم دوربینی شینه شاهۆی به‌رزه فڕه
شعرم دیاری ملوانکه‌ی یاقوتی ده‌ستی دێوانهیهو بۆ شه‌مه
له‌تاراوگه‌ی شینه‌که‌مدا شیرینه‌که‌م
هۆ شهمهکهم
من شعره‌کانم بۆ تۆیه، گه‌ر بۆ تۆ نه‌بێت.....
دهیڕهنجێنم، ده‌یسوتێنم، ده‌یخنکێنم.
ماکوان-regayrasty[/size]