بابهت: ویستت چی بڵێی ؟؟؟
[center][size=24]ویستت چی بڵێی ؟؟؟
وا هێندە بە پەرۆشی بۆ ساتیک
ئەوەی تەمەن ڕێی پێ نەدای
گیانە ڵا ناداتێ زۆر یان کەم
زەمەن چەرخی گۆڕی
مرۆڤ هێندەی تر زەبەلاح
عەقل نەبی
بستیکی بەس بوو بۆ ژیان
شان هەڵی گرت قاچیش بردی
قووڕ بەسەر ژیانی بێ ئەوی
چەند جوانە
بڕیاری قرتانی زمانەکان
چەند هێمنە
ئەم دنیایە بە بێ دەنگی
واز لە سێبەری خۆت بێ نە و
لە جوانی سرووشت بڕوانە
بزانە باخچەی گووڵ
سەگەکان دەووریان داوە
بۆ ماتەمێک گووڵ دیل ئەکەن
یان سەرسامی جوانین...، و
لەبەر لیکی خۆیان
شەرم لە بوونی خۆیان ئەکەن؟؟؟؟؟
ووتی ئای لەم دنیایە
بەر لە ناسینی خوودەکان
چەند بێزارین لە خۆمان
چەند گۆراوە زەمەن
چەند ئاڵۆزە ووڕێنەکان
چەندە سادەن هەڵەکان
چەندە جوانن سەگەکان
مێژوویەک درۆ
حەقیقەتی پیناسانین
سەبەتەی خۆڵی ڕقمان
لەبەر دەرگای حەووشە کۆکردەوە
لەترسی دەعباکانی شەوو...،
کە نەی ڕژن!!!!!
بردمانەوە ژوورەوە،
دەشت و دەرمان پڕ کرد لە بۆ
ئاسمان لووتی پژا بە( بۆیە)!!!!
لە هەرشوێنیک مامۆستایەک یاخی بێ
من لەوی قووتابی یەکی لاسارم
لە هەرشوێنێک
نیشتیمانێک هەتیوو بکەوێ
من دەڵێم ئۆخەی
زیندانێک تێک شکێنرا!!!
لە هەر شوێنێک شۆڕشێ دابمرکێ
هەزار ستایش و شووکرم بۆ خوا
کە درۆیەک لەوێ ئەمرێ!!!
ئەمڕۆ شێتم
سبەی پەیکەر
تا دەبمە ناوونیشانی شەقیمێک
بۆ هەزاران پیاسەکەر
نامۆ ..... دووەم ڕۆژی 2009 ...ئەڵمانیا [/size][/center]