بابه‌ت: مـــهحــــــــاڵــــه
[size=16]مـــهحــــــــاڵــــه
چه‌ند ساڵێکه بۆ دیداری چاوه‌کانت
له سه‌ر ڕێت ڕانه‌وه‌ستاوم
که فوت له چرای عه‌شقم کرد
کوژامه‌وه چه‌ند ساڵه دانه گیرساوم
خۆشم ئه‌ویستی به سه‌دان شه‌و
به خه‌یاڵی تۆوه نوستووم
هه‌ناسه‌که‌م خۆ بیرت دێ
چۆن له ئاسمانت ئاوا بووم
دڵم وه‌ک جانتاکه‌ی شانت
له باڵات جیانا بوه وه
وه‌ک په‌رچه‌مت بێ شه‌رم بوو
له ڕوخسارت نابوه وه
حه‌زم ئه‌کرد وه‌ک هاوڕێکه‌ت
توند توند بیگرم ده‌سته‌کانت
ببمه سایه له سه‌ر باڵای
هه‌موو حه‌ز و خه‌ونه‌کانت
حه‌سودیم به‌وه‌شدا اهات
که له گه‌ڵ خه‌ڵکا ئه‌وه‌ستای
له ئاهم تێ ناگهیشتی
له نزاکانم ناترسای
من گوڵم ئه‌باراند به سه‌رتا
تۆ دڕکت له ڕێگام ئه‌چاند
من هه‌ر بارانی ئه‌وین بووم
تۆش به‌فری خه‌مت ئه‌باراند
چه‌ند جار هاتم ده‌رگای دڵم
بۆ ئه‌وینت دایه سه‌ر پشت
چۆن دڵت هات ئه‌و سکاڵا
بێ زمانانه‌ی منت کوشت
تێ ناگه‌م ئه‌مڕۆ هاتویته
بێ شه‌رمانه ئه‌مدوێنی
ئهڵیێ ی له بیرت چۆته‌وه
به‌و داخه‌وه بم خه‌وێنی
که‌ی هێنده میهره‌بان بویته
سۆزت له ڕووم بکه‌یته‌وه
مه‌حاڵه تازه بتوانی
باجی وه‌فای من به‌یته‌وه
هێمن که‌ریم خورشید[/size]